گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یەكەم كاروانی هاوپەیمانان كشانەوە و وتەبێژەكەیان باسی پێشمەرگە دەكات

2021.08.10 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
یەكەم كاروانی هاوپەیمانان كشانەوە و وتەبێژەكەیان باسی پێشمەرگە دەكات

ناس کورد-

پاش چەند كاتژمێرێك لە پێشوازیكردنی عێراق لە كشانەوەی یەكەم كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق بە ئاڕاستەی كوەیت، وتەبێژی ئەم هێزانە ئەركی داهاتوویانی دیاری و كرد و باسی هێزەكانی پێشمەرگەی كرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وین مارتۆ، وتەبێژ بەناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (10ی ئابی 2021) دەڵێت، "هیچ گۆڕانكارییەك لە ئەركی هاوپەیمانان نییە لەگەڵ هاوبەشەكانی لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەی كورد لەپێناو شكستهێنان بەداعش و پاشماوەكانی".


بەگوێرەی ڕێككەوتنی عێراق و ئەمەریكا تا كۆتایی ئەمساڵ بریارە هێزە شەڕەكەرەكانی هاوپەیمانان و ئەمەریكا لە عێراق بچنە دەرەوە و ئەركەكەشیان لە بگۆڕێت بۆ ڕاوێژ و ڕاهێنان. لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا یەكەم كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانان لەم میانەیەدا بەرەو كوەیت كشانەوە.