گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکان بخوێنەوە

مەرجەکانی چوون بۆ ئێران بە ئۆتۆمبێلی تایبەت ئاشکرا کرا

2021.08.10 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجەکانی چوون بۆ ئێران بە ئۆتۆمبێلی تایبەت ئاشکرا کرا

ناس کورد-

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تەواوی ئەو مەرجانەی بڵاوکردەوە کە گەشتیار پێویستی دەبێت ئەگەر بیەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی ئێران بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندنی دەروازەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (10ی ئابی 2021) دەڵێت، "بە مەبەستی دانانی ڕێکار و میکانیزمێکی گۆنجاو تاکو گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی بتوانن بە ئۆتۆمبێلەکانی تایبەتی خۆیان هاتوچووی ئێران بکەن، لە دوای چەندین کۆبوونەوە و گفتوگوکردن لەگەڵ بەرپرسانی پایانە و گومرگی تەمەرچینی ئێران و هەروەها لەگەڵ کۆمپانیاکانی دڵنیایی (بیمە) ئێران،" چەند مەرجێک دانرا.


ڕاشیگەیاند، هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە ئەمڕۆوە (10ی ئابی 2021) بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن و ڕێکارەکان بەم شێوەی خوارەوە ڕێکخراون؛


1- پێویست ناکات هیچ گەشتیارێک سەردانی کۆمپانیای (شەو و رۆژ ) بکات.
2- پێویستە دەفتەری رێگەپێدانی گومرگی (دفتر رخصة تجوال السیارات كمرك)یان پێ بێت.
3- پێویستە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیان هەبێت.
4- پێویستە ساڵیانەی ئۆتۆمبێل بە ناوی خودی گەشتیارەکە بێت.
5- هەر گەشتیارێک بیەوێت کەمتر لە (10) ڕۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێت پێویست بە وەرگرتنی تابلۆی ئێرانی (پلاک ) ناکات.
6- ئەگەر هەر گەشتیارێک بیەوێت زیادتر لە (10) ڕۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێت پێویستە تابلۆی ئێرانی (پلاک ) وەربگیرێت.

7- چوونی گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ ئێران بە تەنیا بە رۆژ دەبێت و بە شەو نابێت.
8 لە کاتی گەرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێرییە.

9- ئەو گەشتیارانەی کە زیاتر لە 10 ڕۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە ئێران دەمێننەوە بە تەنیا رۆژی هەینی (جمعه) لەبەر پشوو و لەبەر بابەتی وەرگرتنی پلاک ناتوانن سەردانی ئێران بکەن.
10- رسوماتی دڵنیایی (بيمة ) و دەستەبەری (ضمان) گەراندنەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە ناو گومرگی ئێراندا کەمتر لە 105 دۆلاری ئەمریکییە.
11- گەشتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی زانیاری زیادتر دەتوانن پەیوەندی بە ( بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆنەران ) بکەن.
ژمارە تەلەفۆنەکان:
- 07504459178
- 07504643929
- 07504736672
- 07507943539