گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکە چییە؟

ئەمریکا ئامادەیە سزاکانی سەر ئێران سوک بکات بەڵام بە مەرجێک

2021.08.10 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ئامادەیە سزاکانی سەر ئێران سوک بکات بەڵام بە مەرجێک

ناس كورد-

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەمریکا ئامادەیە بۆ ماوەیەکی کاتی سزاکانی سەر ئێران سوک بکات بە مەرجێک ئێران کارە گێچەڵئامێزەکانی لە بواری چەکی ئەتۆمیدا ڕابگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بلومبێرگ لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەڵێت، بەرپرسانی ئەمریکا پێداچوونەوە دەکەن بە بژاردەکانیان سەبارەت بە ئێران، ئەوەش دوای چەند مانگێک لە گفتوگۆکردن بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەرچەندە شکستی هێنا لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.

 

باسی لەوەشکردووە، سەرباری ئەوەى ئەمریکا بەردەوامە لە داوای گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنەکە، بەڵام ئامادەیە بیر لە چەند بژاردەیەکی تر بکاتەوە، لەوانە سوککردنی کاتیی سزاکان، لە بەرامبەردا ئێران دەبێت دەست لە کارە گێچەڵئامێزەکانی هەڵبگرێت لە بواری چەکی ئەتۆمیدا.

 

ئاژانسەکە دەشڵێت، "ئیدارەی سەرۆک جۆ بایدن لەبەردەم ئەو ڕاستییە ترسناکدایە کە ڕەنگە گەڕانەوەی بۆ ئەو ڕێککەوتننامەیە گونجاو نەبێت، چونکە تاران چەند ڕێگەیەک دۆزیوەتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سزاکانی ئەمریکا و ڕەنگە بگاتە بۆمبی ئەتۆمیش".