گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی فەرمی دەستپێکردنی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێم ئاشکرا کرا

2021.08.09 - 22:35
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی فەرمی دەستپێکردنی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێم ئاشکرا کرا

ناس کورد-

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم ڕایگەیاند، پرۆسەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە 1ی ئەیلولی 2021 بەدواوە بەپێی ساڵنامەی زانكۆیی بە پلان و كارنامەی تازە دەستپێدەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ 9ی ئابی 2021، هەریەك لە د.داود سلێمان ئەتروشی لەجێگەی د.موسڵح دهۆكی وەك سەرۆكی زانكۆی دهۆك و دكتۆرە ئاری عادل عەبدولقادر لەجێگەی د.عەدنان موحسین وەك سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك و د.ناڤم سلێمان عەبدولعەزیز لەجێگەی د.لەزگین عەبدی وەك سەرۆكی زانكۆی زاخۆ دەستبەكاربون و ئاڵوگۆڕی پۆستەكانیان لەگەڵ یەكتر ئەنجامدا.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی، لەڕێورەسمی ئاڵوگۆڕی پۆستەكاندا، ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوای ئەوەی هەوڵ و كارەكانی سەرۆك زانكۆكانی پێشوی بەرزنرخاند كە بەشێكی زۆری كارەكانیان تەرخانكرد بۆ خزمەتكردنی زانكۆ و پەرەپێدانی سێكتەری خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان  داوای لە ستافی زانكۆكان كرد وەك یەك تیم هاوكار و پشتگیری سەرۆكی نوێی زانكۆ بكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەركە زانستییەكان. لەو چوارچێوەیەشدا پشتگیری و پاڵپشتی وەزارەتی بۆ ستافی نوێی زانكۆكانی كوردستان دوپاتكردەوە.

 

وەزیری خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاند، "ئامادەكارییەكانمان بۆ پێشوازیكردن لە ساڵی نوێی خوێندن دەستپێكردوەو پرۆسەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە 1ی ئەیلولی 2021 بەدواوە بەپێی ساڵنامەی زانكۆیی بە پلان و كارنامەی تازە دەستپێدەكات، بۆ ئەمەش داوای لە ستافی زانكۆكان كرد هاوكاری سەرۆكی زانكۆكان بن لەداڕشتنەوەی روئیاو پلانی زانكۆكانیان."

 

باسی لەوەشکرد، "بەناوی وەزارەت و حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەنجومەنی زانكۆ و مامۆستاو فەرمانبەرانی كرد، كە ساڵی پار درێغیان نەكرد لەڕەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی و لە دەرەوەی توانای كۆلێژ و بەشەكان دەرفەتی زیاتریان رەخساندو هاوكار بون بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندن. لەو پێناوەشدا داوای لە زانكۆكان كرد هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی دەرفەتی بەردەوامی خوێندن بۆ كوڕو كچی وڵاتەكەمان بڕەخسێنین."