گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زێڕ دابەزی

نرخی زێڕ لە بازاڕەکان زیاتر دابەزی

2021.08.09 - 21:30
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی زێڕ لە بازاڕەکان زیاتر دابەزی

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاستی دابەزی لە ماوەی زیاتر لە چوار مانگی ڕابردوودا، هۆکاری سەرەکیش بەهێزی داتای کاری ئەمریکایە کە ئەوەش کاریگەری دەکاتە سەر کەمکردنەوەى ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ پشتگیری ئابوریی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخی یەک ئۆنسەر زێڕ لە بازاڕە خێراکاندا 1.5% دابەزی و گەیشتە هەزار و 736 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

 

-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 = 415 هەزار دینار
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 = 380 هەزار دینار
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 = 366 هەزار دینار
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 = 312 هەزار دینار  

 

هاوکات نرخی زیویش 7.5% دابەزی و هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 23.58 دۆلار.