گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بافڵ تاڵەبانی تۆمەتبار دەکات

سەرکردایەتییەکی یەکێتی هۆکاری بێدەنگی لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات

2021.08.09 - 20:39
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتییەکی یەکێتی هۆکاری بێدەنگی لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، لاهور شێخ جەنگی لە ماڵەوە دانیشتووە و دەسەڵاتەکانی ڕادەستکردووە، گەر یەکێتی هەڵبژاردنی بێ لاهور بردەوە کەواتە ئەو لاوازبووە و دەڵێت، "بافڵ تاڵەبانی سەرکردایەتی بێ ئەرزش کردووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شادمان مەلا حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی و نزیک لە لاهور شێخ جەنگی لە چاوێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا (9ی ئابی 2021) دەڵێت، دۆخی ناو یەکێتی تاڕادەیەک جێگیرە، بەڵام پێشکەوتنی تازە نییە بۆ یەکخستنەوە و ڕێککەوتن، هەوڵێکی بەردەوام هەیە لەسەر ئاستی کەسایەتی و جەماوەر و ڕێکخستنەکان و تەنانەت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەکەش، نێوەنگیری دەکرێت، تا ئەم ساتە پێشکەوتنێکی ئەوتۆ نییە.

 

دەشڵێت، "جوڵە و ڕووداوەکان یاخود ئەمەی لە نێو یەکێتی کراوە لە دەرەوەی پرەنسیپە حزبیەکان ڕوویداوە و هیچ حسابێک بۆ سەرکردایەتی یەکێتی و پەیڕەو و پرۆگرام نەکراوە."

 

لەبارەى بوونی دەرفەتی پێکهاتنەوە و پێکەوە کارکردنی هاوسەرۆکان، شادمان مەلا حەسەن دەڵێت، "هیچ شتێک ئەستەم نییە، ئینجا هەر کارێک کە دەکرێت چیرۆکێکی بۆ دروست دەکرێت، ئەو هەڤاڵەی هاوسەرۆک کە هێزی جوڵاندووە، ئەم کارەی لەدەرەوەی پەیڕەو و پرۆگرام کردووە، بۆیە دەستی بۆ دروستکردنی چیرۆک بردووە، دەبێت لیژنەیەکی پسپۆڕی بێ لایەن، مەسەلەی ژەهر خوارد کردنەکە یەکلایی بکاتەوە."

 

باسی لەوەشکردووە، هێنانی بازرگانەکە دەرئەنجامە و بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی کەتنەکەیە، ئینجا تۆ کە هەڕەشە دەکەیت تا لاهور شێخ جەنگی وڵات جێ بهێڵێت و لەولاشەوە دادگای لێدەگری، شتەکان تەناقوزن. چارەسەری کێشەکان بەم شێوە ناکرێت، سروشتی یەکێتی جیاوازە، باڤڵ تاڵەبانی و براکەی موعجیبن بە تەقلیدکردنی پارتی، لەکۆبوونەوەیەکدا بە خۆیانم وت: بیر لەوە مەکەنەوە، ئێوە ماڵی بارزانی بن و ئێمەش پارتیـیەکان، ئێمە و پارتی دوو قوتابخانە و دوو بیرکردنەوەی جیاوازین."

 

جەختی کردووەتەوە کە "سروشتی هەموو جۆرە دەسەڵاتێک وایە، هەموو جۆرە خەڵکێکی لێ کۆدەبێتەوە، من ئاگاداری ئەو شتانە نیم، ناشتوانم ڕەتیبکەمەوە و دیفاعی لێبکەم، ئێستا خۆ دۆخەکە گۆڕاوە، لەوانەیە خەڵکی تریش هەبێت، بیەوێ لە ژێر سێبەری ئەماندا سود ببینێت. کاری جێگری حکومەت و دادگا چی بووە، بۆ ئەوکات ئیجرائاتیان نەکردووە، بۆ ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەم دۆسیانەیان لە سەرکردایەتی باسنەکرد."

 

 

لەبارەى ئەوەی چۆن لاهور شێخ جەنگی ڕۆیشتووەتە ماڵەوە و دەسەڵاتە حزبیەکانی ڕادەستکردووە گەر تۆمەتەکانی سەری ڕاست نین، شادمان مەلا حەسەن جەختی دەکاتەوە کە "من یەکێکبووم لەوانەی ڕۆڵم هەبوو لەو مەسەلەیەدا و نایشارمەوە، پێمانباشبوو ئەم خوێنبەربوونە ڕابوەستێ، ئەوان نیازیان خراپبوو، پێشنیارمان کرد، دەسەڵات ڕادەست بکات، تا لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنرێت."

 

"لاهور بیدەنگ نەبووە، ڕۆژانە خەڵک دەبینێت و قسە دەکات، پەیامەکانی جەژن و چەند ڕۆژی ڕابردووی، دوو پەیامی گرنگ بوون، ڕۆژانە خەڵک دەبینێت و دەڵێ، پابەندم بەپەیڕەو پرۆگرام، ئەوە کاک بافڵە، دۆسیەکان ناهێنێتە سەرکردایەتی و سەرکردایەتی بێ ئەرزشکردووە."