کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەنجومەنى مافى مرۆڤى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، داواى چارەسەرکردنى کێشەى منداڵانى چەکدارانى داعش بکرێت کە لە زیندانەکانى عێراق و سوریادان و ژمارەیان نزیکەى 30 هەزار منداڵە. . ميشێل باچلێت، کۆمسیاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆمافی مرۆڤ، ڕایگەیاند: "55 هەزار چەکداری داعش لە زیندانەکانی عێراق و سوریا بوونیان هەیە، زیاتر لە 29 هەزار منداڵیش لەگەڵ خانەوادەکانیان لە زینداندان". . وتەکانى ئەو کۆمیسیارەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنێکی ئاسایی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکاندا هات، لە درێژەى قسەکانیدا میشێل باچلێت داوای کرد، خێزانی چەکدارە بیانییەکانی داعش کە لە سوریا و عێراق کوژراونـ یاخود زیندانی کراون، ئاسانکارییان بۆ بکرێت بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان". . ئاماژەى بەوەشکردووە، زۆربەى ئەو منداڵانە تەمەنیان لەخوار 12ساڵانەوەیە. . پێشتر کۆمسیۆنی مافی مروڤ، داوای لە وڵاتە ئەوروپییەکان کردبوو، کار بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتییەکانی خۆیان بکەن کە پێشتر لە ڕیزەکانى داعشدا بوون. . .