گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەت مشتومڕى پێدانى کامێراى هاتوچۆى بەکەرتى تایبەت یەکلایی کردەوە

2021.08.09 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەت مشتومڕى پێدانى کامێراى هاتوچۆى بەکەرتى تایبەت یەکلایی کردەوە

ناس کورد-

 

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک کامێراى چاودێرى و تۆمارکردنى تیژڕەوى نادرێتە کەرتى تایبەت و لەژێر کۆنترۆڵى پۆلیسى هاتوچۆدا دەمێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

رێبەر ئەحمەد لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، پڕوپاگەندەى پێدانى کامێراى چاودێرى بە کەرتى تایبەت بەهیچ شێوەیەک راست نییە، ئەوەى کە کراوە کەرتى تایبەت بە هاوبەشى لەگەڵ کەرتى گشتى بەیەکەوە پڕۆژەیەک جیبەجێ دەکەن.

 

وتیشى ٥٣ ملیار دینار تێچووى پرۆژەیەکە و کەرتى تایبەت لەسەر ئەرکى خۆى ئەم پڕۆژەیە جیبەجێ دەکات، مەبەست لە پڕۆژەکەش جەختکردنەوەیە لە سەلامەتى شۆفێران و رێگەنەدان بە تیژڕەویی.

 

وەزیرى ناوخۆ جەختیکردەوە، هەر کەسێک سەرپێچى بکات سزاى دارایی دەدرێت، ئەوەش بەپێی یاسا رێکدەخرێت لەژێر سەرپەرشتى پۆلیسى هاتوچۆ، ئەرکى کۆمپانیاکە تەنها دانانى کامێراکانە و تا ئەو کاتەى تێچووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیاکە ٧٠%ى داهاتەکە بۆ کۆمپانیاکە دەبێت.

 

لەچەند رۆژى رابردوودا عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، کامێرا جێگیرەکانى هاتوچۆ دراون بە کۆمپانیایەک و وەزارەتى ناوخۆ گرێبەستى لەگەڵدا کردووە بۆ دانانى 225 کامێراى جێگیر لەسنورى سلێمانى و راپەڕین و گەرمیان.  

  

دەشڵێت، تێچووى پڕۆژەکە 53 ملیار دینارە، داهاتەکەى 80% بۆ کۆمپانیا و 20%ى بۆ حکومەت دەبێت، تا کۆمپانیاکە کۆى تێچووەکەى دەردەهێنێتەوە، دواتر رێژەکە پێچەوانە دەکرێتەوە.