ناس کورد-
دەستەى دەسپاکى هەرێم لەشەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا 54 کەیسى گەندەڵى رەوانەى دادگاکان کردووە و تەنها پێنج کەسیان یەکلایی کراونەتەوە، هەروەها بەگشتى 128 کەیسیش لەدادگاکان ماونەتەوە و چاوەڕوانى بڕیارى کۆتایین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکى دەستەى دەسپاکى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لەشەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا 54 کەیسى گەندەڵى رەوانەى دادگا کراون و لێکۆڵینەوەیان تێدا تەواو بووە و چاوەڕواندەکرێت بڕیارى کۆتاییان لێبدرێت.
وتیشى تەنها پێنج کەیس یەکلایی کراونەتەوە، هەروەها بەگشتى تا ئێستا 128 کەس لەدادگا ماوەتەوە و بڕیارى کۆتاییان لێنەدراوە کە هى ئەمساڵ و ساڵانى پێشوون.
ئەحمەد ئەنوەر باسى لەوەشکرد، لەشەش مانگدا 53 داواى هەواڵدەرى و 158 داواى سزایی تۆمارکراون.
داواشى لە دادگاکان کرد پڕۆسەى یەکلاییکردنەوەى کەیسەکانى گەندەڵى خێراتر بکەن و سزاى قورسى ئەوانە بدەن کە تۆمەتەکانیان بەسەردا ساغدەبێتەوە.