گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەڕاوەکانى پزیشکى داد

چیرۆکێکی خەمناک؛ کێشەکە لە زاوا بوو کەچی بووکەکەیان کوشت

2021.08.09 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکێکی خەمناک؛ کێشەکە لە زاوا بوو کەچی بووکەکەیان کوشت

ناس کورد-

نەبینینى خوێن لەشەوى هاوسەرگیرییاندا بووە کێشەیەکى گەورەى بوک و زاوایەک لە یەکێک لە شارەکانی هەرێم، کە دواتر بە کارەسات کۆتایی هات و بوکەکە کوژرا، لەکاتێکدا بەپێی راپۆرتى پزیشکى داد کێشەکە لە زاواوە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیلمان ئازاد پزیشکى داد لە هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، بەهۆی نەبینرانی خوێنەوە لە شەوی بووکێنی، سووکایەتییەکی زۆر بە بوکەکە کرابوو لەلایەن ماڵی زاواوە و ئەشکەنجەش درابوو.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بوکەکە هێنرا بۆ پشکنین، دەرکەوت هیچ کێشەیەکی نییە و تەنانەت لەو جۆرە پەردانەش نییە کە ناهێڵن خوێنهاتن ڕووبدات، پەردەیەکی تەواو ئاسایی بوو.

 

بەوتەى ئەو پزیشکە، دواتر زاوا نێردرا بۆ پشکنین لەلای پسپۆڕی میز و میزەڕۆ و دەرکەوت گرفتی هەیە لە ئەندامی زاووزێ و جووتبووندا.

 

"گرفتی زاوا شاردرایەوە و کەس پێێ نەزانی، بۆیە کێشەکە ڕوویکردەوە چارەنووسی بووکەکە، نێردرایەوە ماڵی باوان، ئەوانیش بۆ ڕووسپیکردنەوەیان لەناو کۆمەڵگەی دواکەوتوودا، کچەکەیان کوشت! لێرەدا کچەکە بووە قوربانیی باوەڕی هەڵەی کۆمەڵگە".

 

ئەو پزیشکە جەختدەکاتەوە، دەبێ بزانن، پەردەی کچێنی لەرووی زانستییەوە بەهای نییە وبە یەکێک لە پاشماوە زیادەکان لە جەستەی مرۆڤدا دادەنرێت. لەڕووی ئایینیشیەوە بەهای نییە و لە بەدواداچوونم بە هاوکاری مامۆستایانی ئایینی و زانایانی ئیسلامی بۆم دەرکەوتووە ئایین هیچ بەهایەکی بۆ دانەناوە و لە تێکستە ئایینییەکاندا هیچ گرنگییەکی پێ نەدراوە.

 

رونیشیکردووەتەوە،" ئەم پەردەیە لە بەشێک لە کچاندا بەشێوەیەکە خوێنی لێ نایەت، لەو کچانەشدا کە لە جۆرە ئاساییەکەیە، لەوانەیە بە وەرزشێکی قورس یان زەبرێکی توند بدڕێت و لە ئاییندەدا لە پرۆسەی جووتبووندا خوێنی لێنەیەت، هەروەک دەرکەوتنی خوێنیش مانای ئەوە نییە کەسەکە جۆری دیکەی سێکسی نادروستی نەکردبێت!".