گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو سيناریۆ لەبەردەم هەڵبژاردندایە بەبەشداری و بایكۆتی سەدر

2021.08.09 - 13:17
App store icon Play store icon Play store icon
دوو سيناریۆ لەبەردەم هەڵبژاردندایە بەبەشداری و بایكۆتی سەدر

 

ناس کورد-

 

رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە دوو بژاردە لەبەردەم هەڵبژاردنی چاوەڕوانكراوی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوودایە كە پەیوەستن بە بەشداری یان درێژەدان بە بایكۆتكردنی سەدرەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتەكە (9ی ئابی 2021) كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆكردووە، یان سەدر لە بڕیاری بایكۆت پەشیمان دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە و بۆ كێبەركێی هەڵبژاردن، بەتاكتیك و شێوازی نوێ و رێككەوتن لەگەڵ هێزە شیعەكان. یان سەدر بەردەوام دەبێت لە بایكۆت و لەدەرەوەی پەرلەمان دەمێنێتەوە بەمەش هێزەكانی لایەنگری ئێران زاڵ دەبن. 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە ئەگەر سەدر لە دەرەوەی هەڵبژاردن بمێنێتەوە ئەوە حاڵەتێكی بێ پێشینەیە لەناو پرۆسەی سیاسی و براوەكانی لایەنگری ئێران دەبنە بەشێك لەو كێبەركێ و ململانێیەی لەنێوان بەرەی ئەمەریكا و ئێراندا هەیە. 

 

لە ناوەڕاستی تەمموزی ڕابردوودا موقتەدا سەدر كشانەوەی لە هەڵبژاردن و حكومەتی ئێستا و داهاتووی عێراق ڕاگەیاند، حكومەت و هێزە سیاسییەكانی عێراقیش داوا دەكەن لەو بڕیارە پاشگەز ببێتەوە.

  

بڕیارە 10 تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر) ی ئەمساڵ (2021) هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەبەشداری 24 هاوپەیمانێتی و دەوروبەری 250 حیزب بەڕێوەبچێت.    

  

 لەدوای 2003 ئەمە یەكەم هەڵبژاردنی پێشوەختەیە و یەكەمجاریشە سەرۆك وەزیران بەشداری كێبەركێكە نەكات و وەزیرەكان سەرپشك بكات لەنێوان بەشداری و مانەوە لە پۆستەكانیان بەمەبەستی مسۆگەركردنی هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو بەجۆرێك حكومەت لایەك نەبێت لە كێبەركێ و هەڵمەتەكانی كۆكردنەوەی دەنگ.