گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج شاندی جیا و 35 كەسایەتی عێراق چوون بۆ دەستبەكاربوونی ڕەئیسی 

2021.08.09 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج شاندی جیا و 35 كەسایەتی عێراق چوون بۆ دەستبەكاربوونی ڕەئیسی 

ناس کورد-

 

پێنج شاندی جیاجیای عێراقی و دەوروبەری 35 كەسایەتی سیاسی و ئەمنی و دادوەری سەردانی ئێرانیان كردووە بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمی سوێندخواردنی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران ئەمەش بووەتە جێگەی ڕەخنە لە ناوەندی سیاسی و شەقامی عێراقی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرنامەی (الحق یقال) ی عەدنان تائی كە "ناس كورد" بینیویەتی (9ی ئابی 2021) ئاشكرایكرد بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی ڕەئیسی لەتاران جگە لە د. بەرهەم ساڵح كە نوێنەرایەتی دەوڵەتی كردووە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی وەك نوێنەری هەرێمی كوردستان، سێ شاندیتر چوونەتە ئێران بەسەرۆكایەتی عەممار حەكیم و فایەق زێدانی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری و فالح فەیازی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمە جگە لەسەركردەی گروپە چەكدارەكانی شیعە. 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەرنامەكە ئەم فرەیی شاند و پەرتەوازەیی گوتارە ئاماژەیەكی خراپە لەسەر ونبوونی سەنتەر لە دەوڵەتی عێراق و پەرتەوازەبوونی گوتاری سیاسی و مامەڵەكردنی دەوڵەتانی دەوروبەر لەگەڵ عێراقێكی پارچە پارچەی هەمەجۆر.