ناس کورد-
گرتەیەکى ڤیدیۆیی بەشێوەیەکى بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە تێیدا پیاوێکى بەتەمەن دەردەکەوێت دواى وەرگرتنى ڤاکسین سەما دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڤیدیۆیەکە لە شارى "سواس" ى تونس تۆمارکراوە کە تێیدا پیاوێکى بەتەمەن دەردەکەوێت کە بەپێخاوسى سەما دەکات.
بەپێی میدیاکانى تونس، ئەو پیاوە ژەمێکى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى وەرگرتووەو راستەوخۆ دواى وەرگرتنى ڤاکسینەکە چووەتە دەرەوەى بنکەکە و بەو شێوەیە خۆشحاڵى خۆى دەربڕیوە.