گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن ’’هێڵى سور’’ى بۆ حزبەکان دیاریکرد

2021.08.09 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن ’’هێڵى سور’’ى بۆ حزبەکان دیاریکرد

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق پارەدارکردنى دەرەکى حزبەکان بە "هێڵى سور" دادەنێت و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو حزبانەدا دەکات کە لەدەرەوە پارە وەردەگرن، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەیمان تەحسین بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى حزب و کیانە سیاسییەکان لە کۆمسیۆن بە رۆژنامەکەى راگەیاندووە، بەردەوامن لە چاودێریکردنى پارەدارکردنى حزبەکان لەناوخۆ لەڕێگەى ژمێرەى کۆتایی ساڵانە و ناردنى بۆ چاودێرى دارایی.

 

وتیشى پارەدارکردنى ناوخۆیی پشت بە "ئابونە"ى ئەندامى حزبەکان دەبەستێت لەگەڵ یارمەتى دارایی لە بودجە.

 

لەبارەى پارەدارکردنى دەرەکى حزبەکانەوە، بەرپرسەکەى کۆمسیۆن جەختیکردەوە، ئەو جۆرە پارەدارکردنە بەپێی ماددەى سێ لە یاساى حزبەکان رێکخراوە و دەبێت حزبەکان داواى فەرمى فەرمى پێشکەش بکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ حزبێک داواى لەو شێوەیەى نەکردووە.

 

 

بڕیارە 10 تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر) ی ئەمساڵ (2021) هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەبەشداری 24 هاوپەیمانێتی و دەوروبەری 250 حیزب بەڕێوەبچێت.  

  

 لەدوای 2003 ئەمە یەكەم هەڵبژاردنی پێشوەختەیە و یەكەمجاریشە سەرۆك وەزیران بەشداری كێبەركێكە نەكات و وەزیرەكان سەرپشك بكات لەنێوان بەشداری و مانەوە لە پۆستەكانیان بەمەبەستی مسۆگەركردنی هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو بەجۆرێك حكومەت لایەك نەبێت لە كێبەركێ و هەڵمەتەكانی كۆكردنەوەی دەنگ.