ناس کورد-
فەرماندەیەکى پێشمەرگە پێشبینیدەکات لەکەمتر لەمانگێکدا پێکهێنانى دوو لیواى هاوبەش لەگەڵ سوپاى عێراق رابگەیەنرێت، بەمەبەستى پڕکردنەوەى بۆشایی ئەمنى لەناوچە جێناکۆکەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری شه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بە کەناڵى K24 سەر بە سەرۆکى حکومەتى هەرێمى وت "پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه ته‌نیا چه‌ند كارێكی ته‌كنیكی كه‌م ماوه و پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو تا سێ هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌موو كاره‌كان ته‌واو بن و پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه رابگه‌یه‌ندرێت".
وتیشى "به پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه زۆرێك له كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن، كه ده‌توانرێت رۆژانه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دوو لیوایه‌وه چاودێری ئه‌و ناوچانه بكرێت، چونكه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رۆژانه داعش له‌و ناوچانه ته‌راتێن ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له چیای قه‌ره‌چۆغ و به چاوی ئاسایی ده‌بینرێن".
لەدواى رووداوەکانى 16 ى ئۆکتۆبەرى ساڵى 2017ەوە سنورى ناوچە جێناکۆکەکان وەک بۆشایی ئەمنى نێوان هەرێم و بەغدا ماونەتەوە، بەوتەى فەرماندە سەربازییەکان ئەوەش دەرفەتى بۆ داعش و گروپە چەکدارەکان رەخساندووە کە خۆیان رێکبخەنەوە و دەست بە جموجۆڵ بکەن.