گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى هەر پەرلەمانتارێک دەگاتە حەوت ملیار

سائیرون: ناوەڕاستى مانگى داهاتوو هەڵوێستى کوتلەکان دەگۆڕدرێت

2021.08.08 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
سائیرون: ناوەڕاستى مانگى داهاتوو هەڵوێستى کوتلەکان دەگۆڕدرێت

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى سائیرون سەر بە موقتەدا سەدر رەتیکردەوە سەدرییەکان داواى دواخستنى هەڵبژاردنیان کردبێت و دەڵێت هەڵوێستى کوتلەکان لە ناوەڕاستنى مانگى داهاتوودا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ریاز مەسعودى لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "شتى نەگۆڕ لە سیاسەتدا نییە، رۆژانى داهاتوو گۆڕانکارى لە هەڵویستى کوتلەکان دەبینین، بەڵام هەڵوێستى رەوتى سەدر جێگیرە لەبەرئەوەى پڕۆسەى هەڵبژاردن جێگەى دڵنیایی نییە".

 

 جەختیشیکردەوە، لە ناوەڕاستى مانگى داهاتوودا هەڵوێستى کوتلەکان دەگۆڕدرێت بەتایبەتى ئەوانەى تا ئێستا لە هەڵبژاردن نەکشاونەتەوە.

 

بەوتەى مەسعودى، پشکى سەرۆکى حکومەت لە بەڕێوەبردنى دەوڵەت 10% یە، سیناریۆى پێشووش دوبارە دەبێتەوە ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت، هەروەها لە خولى داهاتوودا نرخى هەر پەرلەمانتارێک دەگاتە حەوت ملیار دینار.

 

موقتەدا سەدر (15ى تەموزى 2021) لەمیانەى پێشکەشکردنى وتارێکى ڤیدیۆیدا ئاماژەى بەوە کرد کە بڕیارى داوە بەشدارى لە هەڵبژاردنى پێشوەختى عێراق نەکات کە بڕیارە لە مانگى 10ى ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.       

 

حەسەن عەزارى راوێژکارى موقتەدا سەدر رۆژى هەینى لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردەوە، بڕیارەکەى سەدر لەبارەى بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنى  10-10-2021 بڕیارێکى بنبڕ و یەلاکلاکەرەوەیە.  

  

وتیشى "هیچ کەسێک لە رەوتى سەدر مافى ئەوەى نییە بانگەشە بۆ هیچ کاندیدێک بکات".