ناس کورد-
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پۆستێکی دیکەی لەنێو یەکێتیدا پێدرا و کرایە سەرپەرشتیاری مەلبەندی 1ی سلێمانیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاکانی نزیک لە ماڵی تاڵەبانی (یەکشەممە 8ی ئابی 2021) لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتییەوە بڵاویانکردەوە، 'شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی وەک لێپرسراوەی مەڵبەندی 1ی سلێمانی دیاری کرا."
ئاماژە بەوەشکراوە، "بڕیارە لە سبەینێوە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە پۆستەکەیدا دەستبەکاربێت."
ئەوەش لەکاتێکدایە، جەزای سەید مەجید، لێپرسراوی ئەو مەڵبەندەیە و ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە، دیارنییە کە دەستبەکاربوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کاتییە یاخود بەشێوەیەکی تەواوەتی شوێنی جەزا سەید مەجید دەگرێتەوە.