گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پابەندى هەر بڕیارێک دەبم’’

لاهور جەنگی: هەرگیز بڕوام نەدەکرد ئەمە ڕووبدات

2021.08.08 - 18:18
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور جەنگی: هەرگیز بڕوام نەدەکرد ئەمە ڕووبدات

ناس کورد-

لاهور جەنگى رایگەیاند، ئەوەی بەرامبەرى ئەنجام دراوە "باجی هەڵوێستەکانیەتى" وهەرگیز بڕواى نەکردووە ئەوە ڕووبدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور جەنگى ئەمرۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتیی جەختیکردووەتەوە "ئەوەی ڕوودەدات و ئەوەی بەرامبەرمان ئەنجام دراوە باجی هەڵوێستەکانمانە، چونکە ڕێبازی یەکێتیی فێریکردووین کە خیانەت لە میللەتەکەمان نەکەین".

 

وتیشى "هەرگیز بڕوام نەدەکرد ئەمە ڕووبدات، چونکە ڕووداوەکان لە کاتێکدا بوو کە سەرقاڵی هاوپەیمانی بووم لەگەڵ هێز و لایەنە کوردستانییەکان لە پێناو سەرکەوتنی یەکێتیی و دەنگی کورد لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو".

 

لاهور جەنگى باسى لەوەشکرد، پابەندی هەر بڕیارێک دەبێت کە بڕیاری یەکێتیی بێت، "دڵنیام کردنەوە کە بەردەوام دەبم لەسەر هەڵوێستەکانم و ڕێگە بە لێکترازاندن نادەین و بە ئارامی و بە ئاشتی و برایەتی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەین بە ڕێکاری حزبی و بە پێی یاسا و پەیڕەو و پرۆگرامی حزبەکەم و لە ڕێگەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی".

 

دۆخی یەكێتیی لەپاش 8 تەمموز  

  

ئێوارەی 8 تەمموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی  هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریان گۆڕی كە یەكەمیان كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی و ئەویتریان پۆلاد جەنگی بوو، بەدوای ئەوەشدا بافڵ تاڵەبانی دەستی گرت بەسەر دەزگا میدیایی و حزبییەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكەیتری یەكێتی و پرۆسەكەش لەمیدیای ئەم حیزبەوە ناونرا "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو" و گەیشتە دەركردنی فرمانی گرتن بۆ لاهور شێخ جەنگی و دووان لە براكانی و هەندێك لە بەرپرسە نزیكەكانی.     

  

 میدیا فەرمی و نیمچە فەرمییەكانیتری یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی و لێدوانە رۆژنامەوانییەكانی كوڕانی مام جەلال و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێداگرن لەسەر ئەوەی بازنەی دەوروبەری لاهور جەنگی و دووان لە براكانی هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی قاچاخچێتی و پارە سپیكردنەوە و داگیركردنی زەوی و بەكارهێنانی هێزە ئەمنییەكانیان بوون بۆ مەرامی شەخسی لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی، لە بەرامبەریشدا لاهور شێخ جەنگی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی بەرامبەری كراوە پیلانگێڕی توركیا و پارتییە و هۆكارەكەشی هاوكاریكردنی بووە بۆ رۆژئاوای كوردستان و هەوڵدانی بووە بۆ گۆڕینی باڵانسی هێز لەنێوان پارتی و یەكێتی.