گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر ئاستى باڵا کۆبوونەوە

هەرێم و بەغدا ’’لاپەڕەیەکى نوێ’’ لەدۆسیەى نەوتدا هەڵدەدەنەوە

2021.08.08 - 17:36
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم و بەغدا ’’لاپەڕەیەکى نوێ’’ لەدۆسیەى نەوتدا هەڵدەدەنەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى نەوتى عێراق و وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە لەسەر هەماهەنگى هاوبەش و کردنەوەى لاپەڕەیەکى نوێ بۆ چارەسەرى کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى نەوتى عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئەمرۆ ئیحسان عەبدولجەبار وەزیرى نەوت پێشوازى لە کەمال ئەتروشى وەزیرى سامانە سروشتییەکان کردووە و جەختیان کردووەتەوە لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکان.

 

لەکۆبوونەوەوەدا وەزیرى نەوتى عێراق پێشوازیکرد لە هاریکارى وەزیرى سامانە سروشتییەکان و ئامادەیی بەغداى دەربڕى بۆ چارەسەرکردنى سەرجەم و کێشە و بەربەستە هونەرى و داراییەکان بۆ پاراستنى سامانى نیشتیمانى بەوجۆرەى کە دەستور دیاریکردووە.

 

هیواشى خواست گفتوگۆکان لەو بارەیەوە ببنە هۆى کردنەوەى لاپەڕەیەکى نوێ بۆ چارەسەرى کێشەکان، بەتایبەتى دواى دەستنیشانکردنى ئەتروشى بۆ وەزیرە سامانە سروشتییەکان، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.

 

لاى خۆیەوە، ئەتروشى جەختى لەسەر هەماهەنگى لەگەڵ بەغدا کردەوە بۆ کردنەوەى ئاسۆیەکى نوێ لە پەیوەندى دوو قۆڵى بەرەو وەبەرهێنان لە سامانى نیشتیمانى و گەشەپێدانى کێڵگە نەوتى و غازییەکان.