کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بڕیاری سه‌پاندنی چه‌ند سزایه‌كی نوێی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، واژوكرد. . سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیران، هه‌ریه‌ك له عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌شت فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، له‌خۆده‌گرێت. . به‌گوێره‌ی سزا نوێیه‌كان، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران خراوه‌ته نێو لیستی سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكاوه. . له‌باره‌ی سزا نوێیه‌كانیشه‌وه، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "ناهێڵین ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت". . روونیشیكرده‌وه، ئامانج له سزاكان به تایبه‌ت عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری گشتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه و ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پشتیوانیكردنی ئێران له "تیرۆر"، رابگرێت. .