گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مژدە بە هاووڵاتیان دەدرێت

وادەی کۆتاییهاتنی گەرمای توند لە هەرێم ڕاگەیەنرا

2021.08.08 - 16:59
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کۆتاییهاتنی گەرمای توند لە هەرێم ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، لەڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و کەشناسێکیش مژدەی ئەوە دەدات کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلی گەرمای هاوینە و توند کۆتایی دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (یەکشەممە 8ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "سبەی دووشەمە پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ پلەی دیکە بەرزتر دەبنەوە. لەسەنتەری پارێزگاکان لەنێوان ٤١ بۆ ٤٥ پلە دەبێت لەناوچەکانی گەرمیان لەنێوان ٤٦ بۆ ٤٨ پلە دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک دووسبەی سێشەمە و چوارشەمە پلەکانی گەرما روو لەنزمبوونەوە دەکاتەوە بەرێژەی سێ تا چوار پلەی سیلیزی." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "مژدەیەکیشتان پێ دەدەین لە 14ی ئەم مانگە بەدواوە کاریگەری گەرمای توند و ھاوینە بەیەکجاری کۆتایی پێدێت، تەنھا رۆژانی پێنجشەمە و ھەینی 12 و 13ی مانگ شەپۆلێکی کورت خایانی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە لەو بەدوا پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بەتایبەت لەشەواندا ھەست بە فێنکی دەکرێت."