گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شەممەری: سێ هۆكار پاڵنەری ئێران بوون لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان

2021.08.08 - 16:36
App store icon Play store icon Play store icon
شەممەری: سێ هۆكار پاڵنەری ئێران بوون لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان

ناس کورد-

سەرۆكی سەنتەری بیركردنەوەی سیاسی عێراقی بەدووری زانی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە فڕۆكەخانەی تاران هەڵەی پرۆتۆكۆلی بێت بەتایبەت لە ئێران كە خاوەن دامودەزگاو ئەزموونە و سێ هۆكار دیاری دەكات بۆ ئەم هەنگاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان شەممەری، سەرۆكی سەنتەری بیركردنەوەی سیاسی و ڕاوێژكاری پێشووی حەیدەر عەبادی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن كە "ناس كورد" بینیویەتی (8ی ئابی 2021)، بەدووری دەزانێت ئێران بەهەڵە ئاڵای كوردستانی هەڵكردبێت وەك ئەوەی لەڕوونكردنەوەكانی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە. 

 

بەوتەی شەممەری ئێران ویستویەتی دڵی پارتی ڕازی بكات كە نزیكە لەئەمەریكا، هەروەها دڵی كوردانی ئێران خۆش بكات بۆ ئەوەی نەچنە پاڵ خۆپیشاندانەكانی ئەهواز و هەر چەشنە ناڕەزایەتییەكی تری چاوەڕوانكراو، جگە لەوەش ڕەنگە سیاسەتێكی نوێ بێت لەسەرۆكی نوێ ئیبراهیم ڕەئیسییەوە لە ئێران و ناوچەكە. 

 

پێشتر بزوتنەوەی عەسایب كە نزیكن لە ئێرانەوە داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران كرد جگە لە ڕوونكردنەوەی ئەوەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان هەڵەبووە، "گفت بدەن هەڵەی وەها دووبارە نەبێتەوە".

 

جگە لەوەش سەرنوسەری رۆژنامەی سەباحی فەرمی فەلاح مەشعەل ڕەخنەی زۆری گرت لە بەرپرسانی عێراق كە لەو هەنگاوەی ئێران بێدەنگن.