گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرچاوەیەكی یەكێتی: لێكنزیكبوونەوەی هاوسەرۆكان ڕاست نییە

2021.08.08 - 16:23
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەیەكی یەكێتی: لێكنزیكبوونەوەی هاوسەرۆكان ڕاست نییە

ناس كورد_

میدیایەكی سەر بەیەكێتی لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای حزبەكەوە بڵاویكردەوە ئەو دەنگۆیانەی باس لە لێكنزیكبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی دەكەن ڕاست نین و گۆڕانكارییەكان بەردەوام دەبن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەكە لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵێكی نزیك لە ماڵی تاڵەبانی باسی لەوەشكردووە (8ی ئابی 2021) ئەوان سوورن لەسەر گۆڕانكارییەكانی ئەمدواییە و كێشەكانیش خێزانی و كەسێنی نین. 

 

ئەم لێدوانە لەمیانەی وەڵامی ئەو پەیج و سەكۆ ئەلەكترۆنییانەدا هاتووە كە ئەمڕۆ یەكشەممە باسیان لە نزیكبوونەوەی هەردوو هاوسەرۆكانی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی كردووە شەوی ڕابردوو. 

 

زانیارى زیاتر...كێشەی هاوسەرۆكانی یەكێتی گەیشتە ’’خاڵی نەگەڕانەوە’’

 

پێشتر "ناس كورد" بڵاویكردەوە: زەقكردنەوەی دۆسییەی تۆمەتەكانی هەوڵی ژەهرخواردكردنی بافڵ تاڵەبانی و دانانی سیخوڕ لە دەباشان لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە لەمیدیا و لێدوانەكانی دەباشاندا، كێشەكەی بردووەتە قۆناغێكی دژوار و خاڵی نەگەڕانەوە، تائێستاش هیچ نێوانگرییەك نەیتوانیوە بەئاراستەی ئەگەری پێكهاتنەوە ناكۆكییەكانی هاوسەرۆكان ئاراستە بكات. 

 

دۆخی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپاش 8 تەمموز

 

ئێوارەی 8 تەمموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی  هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریان گۆڕی كە یەكەمیان كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی و ئەویتریان پۆلاد جەنگی بوو، بەدوای ئەوەشدا بافڵ تاڵەبانی دەستی گرت بەسەر دەزگا میدیایی و حزبییەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكەیتری یەكێتی و پرۆسەكەش لەمیدیای ئەم حیزبەوە ناونرا "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو" و گەیشتە دەركردنی فرمانی گرتن بۆ لاهور شێخ جەنگی و دووان لە براكانی و هەندێك لە بەرپرسە نزیكەكانی. 

 

 میدیا فەرمی و نیمچە فەرمییەكانیتری یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی و لێدوانە رۆژنامەوانییەكانی كوڕانی مام جەلال و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێداگرن لەسەر ئەوەی بازنەی دەوروبەری لاهور جەنگی و دووان لە براكانی هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی قاچاخچێتی و پارە سپیكردنەوە و داگیركردنی زەوی و بەكارهێنانی هێزە ئەمنییەكانیان بوون بۆ مەرامی شەخسی لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی، لە بەرامبەریشدا لاهور شێخ جەنگی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی بەرامبەری كراوە پیلانگێڕی توركیا و پارتییە و هۆكارەكەشی هاوكاریكردنی بووە بۆ رۆژئاوای كوردستان و هەوڵدانی بووە بۆ گۆڕینی باڵانسی هێز لەنێوان پارتی و یەكێتی.