ناس کورد-
پزیشكێكی پێست و جوانكاری سەرنجی لەسەر حەرامكردنی فیلەر و بۆتۆكس هەیە و دەڵێت، "نەخۆشی زۆری باڵاپۆش و نیقابم هەیە"، مەبەست لە كارەكەش بە ڕاستكردنەوەی ناڕێكییەكان دیاری دەكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. خەندە یوسف، پزیشكی پێست و جوانكاری بە "ناس كورد"ی ڕاگەیاند، "نەخۆشمان زۆرە باڵاپۆش و هەشیانە نیقابیان هەیە كە دێن فیلەر و بۆتۆكس دەكەن و دەیانەوێت چرچی و لۆچی و ناڕێكییەكانیانی دەموچاویان ڕاست بكەنەوە. "
هەروەها وتیشی، "ئێمە نامانەوێت شێوەی كەسەكان تێكبدەین و نامانەوێ بیكەین بە مرۆڤێكی تر تەنها ناڕێكی راست دەكەینەوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم نەشتەرگەریی جوانکاریی حەرام کرد و ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی لیکەوتەوە.