گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ئەو ئیمتیازاتانەى پێشتر لێیانبڕاوە بۆیان ناگەڕێتەوە

کار دەکرێت بۆ ئەوەى شایستەداراییەکانى پەرلەمانتارانى عێراق کەمتر بکرێتەوە

2019.06.24 - 19:24
App store icon Play store icon Play store icon
کار دەکرێت بۆ ئەوەى شایستەداراییەکانى پەرلەمانتارانى عێراق کەمتر بکرێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بڕیارە مووچە و ئیمتیازاتی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بۆ لەمەودوا زیاد نەکرێت، تەنانەت کار بۆ ئەوە دەکرێت لە بودجەی ساڵی 2020دا شایستە داراییەکانی پەرلەمانتارانى عێراق کەمتر بکرێتەوە. . محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "ئەو شایستە داراییانەی کە پێشتر ئەندامانی پەرلەمانی عێراق وەریانگرتووە و لە ئەنجامی قەیرانی داراییەوە لە ساڵی 2016 کەم کراونەتەوە، بە هیچ شێوەیەک زیاد ناکرێنەوە، بەڵکو هەوڵدەدرێت کەمتریش بکرێنەوە". . لەو بارەیەوە شێروان میرزا، ئەندامى پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق هیچ ئیمتیازاتێک زیادی نەکردووە، ئەوەش لەپاش ئەوە دێت لە خولی پێشوودا بڕیار لەسەر نەهێشتنی ئیمتیازاتەکان دراوە". . "پێشتر لە خولەکانی ڕابردوودا بڕی 60 ملیۆن دینار وەک 'تحسین معیشة' بە مانای باشترکردنی بژێوى دەدرا بە ئەندامانی پەرلەمان، بەڵام لە ئێستادا ئەو پارەیە نادرێت، هەروەها ژمارەی پاسەوانەکانی هەر پەرلەمانتارێکیش کەم کراوەتەوە لە 30 پاسەوانەوە بۆ 16 پاسەوان"، شیروان میرزا واى وت. . وتیشی، تەنانەت دەبێت خۆیان ئۆتۆمبێل بۆ خۆیان دابین بکەن، پەرلەمان بۆی نەکڕیون. . بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، لە بودجە ی 2019دا هیچ بڕگەیەک بۆ زیادکردنی شایستەی دارایی بۆ پەرلەمانتارەکانی عێراق دانەندراوە، بەوتەى سەرۆکى پەرلەمانیش بێت کاردەکەن بۆ ئەوەى شایستە داراییەکانى پەرلەمانتاران زیاتر کەمبکرێتەوە. . مووچەی بنەڕەتی هەر ئەندام پەرلەمانێکی عێراق چوار ملیۆن دینارە، ئەو مووچەیەش بەپێى بڕوانامەی پەرلەمانتارەکە زیاد دەکات، لە هەموو حاڵەتێکدا مووچەى پەرلەمانتاران لەنێوان 8 بۆ 10 ملیۆن دینارە. . .