گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری دەدرێت

’’هۆشداری دەدرێت؛ هەولێر لە ژێر مەترسیەکی گەورە دایە’’

2021.08.08 - 14:18
App store icon Play store icon Play store icon
’’هۆشداری دەدرێت؛ هەولێر لە ژێر مەترسیەکی گەورە دایە’’

ناس کورد- 

 

وتەبیژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم هۆشداری دەدات لەوەی شاری هەولێر لەژێر مەترسییەکی گەورەی بێ ئاوی دایە و دەڵێت، پێویستە بەنداویک دروست بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم (یەکشەممە 8ی ئابی 2021) لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "بەپێی لێدوانی بەرێوەبەری ئاوی ئیفراز 3، لە زێی گەورە ئاوی پاک بۆ 40 گەڕەکی هەولێر دابین دەکات شەش ڕۆژە بە هۆی لێڵی و قوڕولیتە نەکەوتۆتەوە کار." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرسیاری جدی ئەوەیە، ئەگەر وشکە ساڵی ڕووبدات بۆ دوو یان سێ ساڵ و ئاوی زێی گەورە تەواو کەم بکات یان نەمێنێ، پایتەختی کوردستان چی بەسەر دێت؟." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆ نەهێشتنی ئەم مەترسییە و نەهێشتنی قوڕ و لیتەی باران و هەر ئەگەر و مەترسیەکی دیکە، تەنیا چارەسەر دروست کردنی بەنداوێکی گەورەیە، یان بەکار خستنەوە و چاککردنەوەی بەنداوی بێخمەیە."