گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەرێم؛ وادەی پێدانی دابەشکردنی کارەبا بە کەرتی تایبەت ئاشکرا کرا

2021.08.08 - 13:36
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ وادەی پێدانی دابەشکردنی کارەبا بە کەرتی تایبەت ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە قوناخی کۆتایی دایە و لە سەرەتاکانی مانگی ئەیلوول بۆ پێدانی بە کەرتی تایبەت ئامادە دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (یەکشەممە 8ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "بۆ کۆتاییهێنانی پرۆسەی بەتایبەتکردنی کەرتی کارەبا، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، لەگەڵ بریکار و بەڕێوەبەڕانی گشتی دابەشکردن و پارێزگاکان کۆبووەوە و باسیان لە دوا قوناغی  ئامادەکردنی گرێبەستەکان بۆ بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا کرد." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا، پریزنتەشنێک لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا پێشکەشکرا و پاش تاوتوێکردنی، بۆ واژووکردنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ئامادە کرا." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە قوناخی کۆتایی دایە و لە سەرەتاکانی مانگی ئەیلوول بۆ پێدانی بە کەرتی تایبەت ئامادە دەکرێت."

 

ئەوەش هاتووە، "بەتایبەتی کردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا، دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی پیدانی کارەبا و کەمکردنەوەی سەرپێچی و بەفیڕۆدانی کارەبا.