گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارێزگاری هەولێر وادەی بەردانەوەی ئاوی بۆ هاووڵاتیان ڕاگەیاند

2021.08.08 - 12:41
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگاری هەولێر وادەی بەردانەوەی ئاوی بۆ هاووڵاتیان ڕاگەیاند

ناس کورد- 

پارێزگاری هەولێر چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی زۆربەی گەڕەکەکانی شاری هەولێری ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەو گەڕەکانەی بەهۆی لێڵ بوونی ئاوەوە بێئاو بووبوون، ئەمڕۆ ئاویان بۆ دەچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (یەکشەممە 8ی ئابی 2021) بە میدیاکانی حزبەکەی ڕاگەیاند، ""ئەمڕۆ یەکشەممە کێشەی کەمئاوی زۆربەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر چارەسەر دەکرێت، بە تایبەت ئەو گەڕەکانەی بەهۆی لێڵ بوونی ئاوەوە بێئاو ببوون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،" بەڵام تاوەکو کۆگاکانی ئاو پڕدەبنەوە، چەند کاژێرێک کاتمان پێویست دەبێت".

 

پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە 30 ساڵی رابردوودا یەکەمجارە هەولێر تووشی کێشەی لێڵ بوونی لەوشێوەیە دەبێت."