گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’لەسەر ئاڵتون پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشت’’

2021.08.07 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
’’لەسەر ئاڵتون پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشت’’

ناس کورد- 

لەشاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەمەقاڵێ لەسەر ئاڵتونەکانیان، پیاوێک ژنەکەی دەکوژێت و تەرمەکەی فڕێدەداتە ناو بیرێکی ئاو و ئاوەڕۆوە، بەڵام دوای کەمتر لە هەفتەیەک ئاشکرا دەبێت و دان بە تاوانەکەیدا دەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی 6ی ئابی 2021، تەرمی ژنێکی تەمەن 45 ساڵ کە ماوەی هەفتەیەک بوو ون بوو  لە بیرێکی ئاو و ئاوەڕۆی گوندی “چۆڕ”ی سەر بە شاری مەریوان دۆزیرایەوە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕێکخراوە، ئەو ژنە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەهۆی کێشە لە سەر ئاڵتون کوژراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پیاوەکە دوای کوشتنی هاوسەرەکەی تەرمەکەی کردووەتە ناو بیرێکی ئاو و ئاوەڕۆوە و لەناو خزمەکانی دەنگۆی ئەوەی بڵاو کردووەتەوە کە ژنەکەی هەموو ئاڵتونەکانی بردووە و هەڵاتووە." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "پیاوەکە دوای دۆزرانەوەی تەرمی هاوسەرەکەی دانی بە کوشتنیدا ناوە." 

 

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەو ڕێکخراوە، تەنها لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی حەوت ژن لەشارەکانی سنە، سەردەشت و مەریوان بە دەستی کەس و کاری خۆیان کوژراون.