ناس کورد-
ئهو كهسهى له چهند رۆژى ڕابردوودا له ناو شارى خانهقین تهقهى له بازرگانێك كرد و چەند کەسێکی بریندار کرد، پاسهوانى مهڵبهندى یهكێتییه، لە ڕوونکردنەوەیەکیشدا مهڵبهندى یهكێتیش دهڵێت، ئهو كهسه له ڕووى دهرونییهوه دۆخى تێكچووە و ڕاپێچی بەردەم یاسایان کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا مەڵبەندی (8)ی یەکێتی لە بەغدا (شەممە 7ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "سەبارەت بەو کردەوەیەی کە چەند ڕۆژێک لەمەو پێش بووە هۆی بریندار بوونی هاووڵاتیانی شارەکەمان و دەستگیرکردنی ئەنجامدەری ئەو کردەوەیە کە پاسەوانی بارەگاکەمان بووە، بۆ هەموو لایەک رووینی دەکەینەوە کە ئەو کەسە بە هیچ شێوەیەک لەدوور و نزیکەوە تەعبیر لە ڕاوبۆچوونی مەڵبەندەکەمان ناکات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە خۆمان لە ڕێگەی ئاسایشەوە و هاوکاری هێزە ئەمنیەکانمان کرد بۆ ئەوەی ئەو بکەرە دەستگیر بکرێت و بدرێتە دادگا."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو کەسەش ئاشکرایە کە بکەری ئەو کردەوەیەیە کەسێکە لەرووی سەلامەتیی دەرونییەوە ئاسایی نییە و دۆخی تێکچووە."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "بۆیە لێرەدا وێرای بە توندی ئیدانەکردنی ئەو کردەوەیە، ڕادەگەیەنین لەو جۆرە کەسانە لە نێو ریزەکانمان جێی نابێتەوە و لە هەرجێیەک بێت ڕاپیچی یاسای دەکەینەوە."
جەختیشیکردووەتەوە، "بەهیواین کۆمەڵانی خەڵکی خانەقین و هەموولایەک لەوە تێگەن ئێمە مەڵبەندی پێکەوەژیان و ئاشتەوایین و دوورین لەهەر بایەتێک کە ببێتە مایەی نائارامی و تێکچوونی باری ئەمنی لەشارەکەماندا."