ناس کورد-
لەبارەی خەرجکردنی 30 ملیار دینار بۆ بواری خاوێنكردنه‌وه و نه‌هێشتنی زبڵ و خاشاكی سنوری قه‌زاكانی (سۆران، ڕواندز، چۆمان و مێرگه‌سۆر) قائیمقامییەتی قەزای سۆران ڕایگەیاند، ڕێوشوێنه دارایی و ئیدارییه‌كانی له‌ڕیگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گهشتوگوزاروه ده‌كرێن و له‌ده‌سه‌ڵاتی قایمقامه‌كانی هه‌ر چوار قه‌زاكه‌دا نیه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیقامییەتی قەزای سۆران (شەممە 7ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی رابردوو فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر نزیكه‌ی (30) ملیاردینار بۆ بواری خاوێنكردنه‌وه و نه‌هێشتنی زبڵ و خاشاكی سنوری قه‌زاكانی (سۆران، ڕواندز، چۆمان و مێرگه‌سۆر) بهشارهدێیهكانیشهوه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " وێرای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه بۆزانیاری هه‌موولایه‌ك ئه‌و بڕه پارەیه له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستی سێ ساڵەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ته، ڕێوشوێنه دارایی و ئیدارییهكانیشی له‌ڕیگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گهشتوگوزاروه ده‌كرێن و له‌ده‌سه‌ڵاتی قایمقامه‌كانی هه‌ر چوار قه‌زاكه‌دا نیه."