ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکی بەپەلەدا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەشاری هەولێر پشتڕاستکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر (شەممە 7ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە لەلایەن کارگێڕیی هۆتێل ( گولی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە لە ڕووداوێکی کوشتن لە ناو ئەو هوتێلە. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، " دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆلینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان، دەرکەوت کەسی کوژراو هاوولاتییەکی کوردی رۆژهەلاتی کوردستانە بە ناوی (موسا بابە خانی) .
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لێکۆلینەوە لە تاوانەکە دەستیپێکردووە و دوای تەواوبونی لێکۆلینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیەندرێت."
زیاتر بخوێنەرەوە: بەوێنە؛ بەرپرسێکی باڵای حزبی لە هەولێر تیرۆر کرا