گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

زانیاریی لەبارەی پێدانی کامێراکانی هاتوچۆ بە کەرتی تایبەت و دانانی 225 کامێرا

2021.08.07 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی لەبارەی پێدانی کامێراکانی هاتوچۆ بە کەرتی تایبەت و دانانی 225 کامێرا

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک کامێراکانی هاتوچۆ نادرێن بە کەرتی تایبەت، بەڵکو کاری دانانی 225 کامێرا دراوەتە بەڵێندەرێک، دەشڵێت، هەر ئەو بەڵێندەرە کامێرا جێگیرەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی چاک دەکاتەوە و دەکەونەوە کار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پرسی پێدانی کامێراکانی هاتوچۆ بە کەرتی تایبەت وروژێنرا و ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە. 

 

لەوبارەیەوە لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێم (شەممە 7ی ئابی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "هیچ بڕیارێک نییە بۆ پێدانی کامێراکانی هاتوچۆ بە کەرتی تایبەت، بەڵکو بڕیارە ژمارەیەک کامێرای دیکە دابنرێن و کاری دانانی ئەو کامێرایانە دراوەتە بەڵێندەرێت." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "بڕیارە لە ڕێگاکانی نێوان سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین 225 کامێرای چاودێریی تۆمارکردنی سەرپێچیی خێرایی دابنرێن و بەڵێندەرێک ئەو پڕۆژەیەی وەرگرتووە و لەئێستادا دەستی بە کارەکانی کردووە." 

 

بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر ئەو بەڵێندەرە کامێرا جێگیرەکانی ناوشاریش سلێمانیش چاک دەکاتەوە و ئەو کامێرایانەش دەکەونەوە کار." 

 

لەبارەی وادەی تەواوبوونی پڕۆژەیە و خستنەکاری سەرجەم کامێراکان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، "هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە، بەڵام پێی دەچێت و بەدڵنیایی لەمساڵدا تەواو نابێت."