ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئاگادارییەکی لەبارەی دیارنەمانی کچێکی تەمەن 14 ساڵ بڵاوکردەوە و داوادەکات هەرکەس بینیی پەیوەندییان پێوە بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک (شەممە 7ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "ماوەی دوو ڕۆژە کچێکی تەمەن 14 ساڵ بەناوی سۆنایا، لە ماڵ چووەتەدەرەوە و نەگەڕاوەتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرکەس بینیویەتی یاخود زانیاریی هەیە دەربارەی پەیوەندی بکات بە ژمارە تەلەفۆنی، 07512409572."
بەوتەی کەسوکارەکەی، کچەکە هیچ کێشەیەکی نەبووە و یەکیک بووە لە خوێندکارە زیرەکەکان، هەروەها خوشکێکی دیکەشی هەیە و چەند ساڵێکە دایک و باوکیان لەیەکتر جیابوونەتەوە و لای باوکیان ژیاون.