گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ وردەکاریی پێدانی 680 دۆنم زەوی بە دوو کۆمپانیا ئاشکرا کرا

2021.08.07 - 16:32
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ وردەکاریی پێدانی 680 دۆنم زەوی بە دوو کۆمپانیا ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی بەدواداچوونێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە گرانبەهاترین شوێنی هەولێر و بەرامبەر فڕۆکەخانە ٦٨٠ دۆنم زەوی لەنێوان دوو کۆمپانیادا دابەشکراوە کە داهاتەکەی بۆ حکومەت زیاتر لە یەک ملیار دۆلار دەبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی عەلی حەمەساڵح 

 

بەدواداچون

لە گرانبەھاترین شوێنی ھەولێر، بەرامبەر فڕۆکەخانەی ھەولێر، نێوان شەقامی ١٠٠ مەتری ق ١٢٠ مەتری..

 

دوو پارچە زەوی بەڕووبەری ٦٨٠ دۆنم زەوی لە زۆنی زێڕ مابوەوە، ململانێ بوو کامیان بیبەن!!

 

لەماوی ڕابردودا زۆر ھەوڵمدا ئەم زەویە بفرۆشرێت، ئەگەر ٤٠٪‏ بکرایە بە سەوزایی و بە دیزاینێکی شایستە بفرۆشرایەو بکرایە بە پرۆژە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار داھاتی دەبوو بۆ خەزێنەی گشتی(زیاتر لە دوو ھێندی ئەو پارە ئەم کابینە بۆ پرۆژە خەرجی کردوە).

بەڵام دواجار لە نێوان دوو کۆمپانیای دەستڕۆشتوودا دابەشکرا، لەڕێگای کۆمپانیای لالاڤەوە دەکرێتە گرانبەھاترین پرۆژەی ھەولێر و ئێستا شۆفڵ و حەفارە کاری تێدادەکات و ئاڵای کۆمپانیاکەیان لەسەر پرۆژەکە ھەڵکراوە..



کۆمپانیایەکیان نزیکەی ٤٠٠ دۆنم و ئەوی دیکەش ٢٨٠ دۆنمی برد!!

 

بەشێک لەو پرۆژەی کە سەدان ملیۆن دۆلاریان بۆ کۆدەکاتەوە..

 

٦٥ باڵەخانەی ٢٠ نھۆمی، نرخی یەک مەتر شوقە ١٥٠٠ دۆلارە، واتە: شوقەیەک ئەگەر ٢٠٠ مەتر بێت ٣٠ دەفتەر!

 

٧٥٠ ڤێلای ھەزار مەتری، نرخی مەترێک ٢٥٠٠ دۆلارە، واتە: ڤێلایەک(دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار)  ٢٥٠ دەفتەر دۆلار!

 

ھەندێک ڤێلای زیاتر لە دوو ھەزار مەترەو نرخی مەترێک ٣٠٠٠ دۆلار، واتە: ڤێلایەک (٦ ملیۆن دۆلار) شەش سەد دەفتەر!

 

لە ئاوی ئیفرازەوە ئاو ڕادەکێشرێت بۆ ڕوبارێکی دەستکرد بۆ ناو پرۆژە! لەکاتێکدا ھەولێر بێ ئاوە!

 

-قازانجی ئەو دوو کۆمپانیا لەم زەویە بەبێ ئەوەی ھیچ کارێک بکەن زیاتر لە دوو ھێندەی تێچونی شەقامی ١٢٠ مەتریە!

 

-قازانجی ئەم دوو کۆمپانیا پارەی دروستکردنی ھەزارو ٢٠٠ قوتابخانەیە!

 

بەمە دەوترێت چی؟ چاکسازی!!