گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

ڕاپۆرتێك: كشانەوەی سەدر پارتی ناچار بە پێداچوونەوە كردووە

2021.08.07 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێك: كشانەوەی سەدر پارتی ناچار بە پێداچوونەوە كردووە

ناس کورد-

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە، كشانەوەی كتوپڕی سەدر لە هەڵبژاردن پارتی دیموكراتی كوردستانی ناچاركردووە بە پێداچوونەوەی هاوپەیمانێتییەكانی بۆ ئایندە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەكە (7ی ئابی 2021) كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە باس لەوە دەكات، ئەگەر هاوپەیمانێتی سەدر و پارتی سەریبگرتایە ئەوە نەخشەی پۆستە باڵاكان دەگۆڕا لەوانەش پۆستە سیادییەكان بەوپێیەی سەرۆكایەتی وەزیران دەچوو بۆ سەدر و ڕەنگە كۆماریش بۆ پارتی، بەڵام كشانەوەی كتوپڕی سەدر شتەكانی گۆڕیوە.


ڕاپۆرتەكە باس لەوەش دەكات، پارتی لە ئێستادا پێداچوونەوە بە پلانەكانی دەكات بۆ قۆناغی داهاتوو لەڕووی دیاریكردنی هاوپەیمانی نوێ و سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی عێراقیش چاوەڕوانی بڕیاری موقتەدا سەدری سەرۆكی ڕەوتی سەدر دەكەن لەبارەی ئەوەی ئایا دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردن یاخود نا.

 

زیاتر بخوێنەوە: هەڵوێستى پارتى لەبارەى کشانەوەى ڕەوتى سەدر کە پێشتر ڕێککەوتنیان کرد

زیاتر بخوێنەوە: پارتی لەبارەى چۆنیەتی ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ سەدرییەکان ڕوونکردنەوە دەدات

 

بڕیارە 10 تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر) ی ئەمساڵ (2021) هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەبەشداری 24 هاوپەیمانێتی و دەوروبەری 250 حیزب بەڕێوەبچێت. لەدوای 2003 ئەمە یەكەم هەڵبژاردنی پێشوەختەیە و یەكەمجاریشە سەرۆك وەزیران بەشداری كێبەركێكە نەكات و وەزیرەكان سەرپشك بكات لەنێوان بەشداری و مانەوە لە پۆستەكانیان بەمەبەستی مسۆگەركردنی هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو بەجۆرێك حكومەت لایەك نەبێت لە كێبەركێ و هەڵمەتەكانی كۆكردنەوەی دەنگ.

 

موقتەدا سەدر (15ى تەموزى 2021) لەمیانەى پێشکەشکردنى وتارێکى ڤیدیۆیدا ئاماژەى بەوە کرد کە بڕیارى داوە بەشدارى لە هەڵبژاردنى پێشوەختى عێراق نەکات کە بڕیارە لە مانگى 10ى ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.

 

زیاتر بخوێنەوە: شیكاریی؛ پێنج هۆكار بۆ ئەگەری پاشگەزبوونەوەی سەدر لە بڕیاری بایكۆتی هەڵبژاردن

 

لەبەشێکى ترى وتارەکەیدا ڕێبەرى ڕەوتى سەدر، کشانەوەى وەزیرەکانى رەوتەکەى لە حکومەتى عێراق راگەیاند هی ئێستا و هی حكومەتی ئایندە و ئاماژەى بە بوونى پیلانگێڕییەک لەسەر عێراق کرد و وتى " ئەوەى لە عێراق روودەدات پیلانێکە بۆ رەزیلکردنى عێراقییەکان".