گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەنوسی میسی

بۆ دوو ساڵ و موچەیەکی خەیاڵی.. میسی زۆری نەماوە لەگەڵ نەیماری هاوڕێی یاری بکەنەوە

2021.08.07 - 10:37
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ دوو ساڵ و موچەیەکی خەیاڵی.. میسی زۆری نەماوە لەگەڵ نەیماری هاوڕێی یاری بکەنەوە

ناس کورد-

هەموو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە وەرزشییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لیۆنێل میسیی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە ڕێگادایە بەرەو فەرەنسا بە مامەڵەیەکی گواستنەوەی خۆڕایی، ئەوەش دوای دەرچوونی دراماتیکی لە یانەی بەرشەلۆنە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، میسیی تەمەن 34 ساڵ ئۆفەرێکی زەبەلاحی لە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسییەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ و بە موچەیەکی خەیاڵی پێگەیشتووە و پڕۆسەکە نزیکبووەتەوە لە واژۆکردن، ئەوەش دەبێتە یەکێک لە گەورەترین گواستنەوەکان لە مێژووی تۆپی پێدا و دەچێتەوە لای نیماری هاوڕێی کە ساڵی 2013ەوە تاوەکو 2017 پێکەوە یارییان کرد لە یانەی بەرشەلۆنە.

 

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند کە گرێبەستی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە نوێ ناکاتەوە، ئەوەش دوای 20 ساڵ پێکەوە بوون.

 

کەمتر لە 24 کاتژمێر دوای لێدوانە فەرمییەکەى بەرشەلۆنە، یانەی پاریس سان جێرمان دەڵێت پێشکەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە لە وەرگرتنی میسی.

 

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە کە ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەیەک لە نێوان نوێنەرانی پاریس سان جێرمەن و میسی و بریکارەکەی کە جۆرجی باوکییەتی ئەنجام دەدات بۆ بە کۆتایی گەیشتنی گرێبەستەکە.

 

هاوکات ڕۆژنامەی دەیلی ستار ئاماژەی بەوەکردووە کە موچەی هەفتانەی ئەو ئەفسانەیەی تۆپی پێ نزیکەی 700 هەزار دۆلارە.

 

هەروەها فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی وەرزشی سکای نیوز باسی لە مامەڵەی شاراوە کرد و لە تویتەری خۆی دەڵێت، "پاریس سان جێرمەن تاکە یانەیە کە لە ئێوارەی پێنجشەممەوە ڕاستەوخۆ لە لیۆنێل میسی و جۆرجی باوکییەوە نزیک بووبێتەوە."

 

بەگوێرەی قسەکانی ڕۆمانۆ، پێشنیازەکەى پاریس بۆ میسی درێژکردنەوەی گرێەستەکەی لەخۆدەگرێت تاوەکو ساڵی 2024.