گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ پێشمەرگە برینداربوون

وردەکاریی شەڕەکەى بارەگاى مەکتەبی سیاسی یەکێتى لەکەرکوک

2021.08.06 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی شەڕەکەى بارەگاى مەکتەبی سیاسی یەکێتى لەکەرکوک

ناس کورد-

 

بەهۆى روودانى شەڕ لەنێوان خێزانى بوک و زاوایەک و پاسەوانەکانى بارەگاى مەکتەبی سیاسی یەکێتى لەکەرکوک سێ پێشمەرگە برینداربوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەجات محەمەد وتەبێژى مەڵبەندى یەکێتى لەکەرکوک بە "ناس کورد" ى راگەیاند، رووداوەکە کاتێک روویداوە کە خانەوادەى بوک و زاوایەکى عەرەب ویستویانە لەگەڵ بوک و زاوەکە بچنە بارەگاى مەکتەبی سیاسی و وێنەبگرن.

 

وتیشى بارەگاى مەکتەبی سیاسى دەرگاى کراوە بووە بۆ هەر ئاهەنگێک بەمەبەستى وێنەگرتن، بەڵام باوکى زاواکە کە پلەى عەمیدە لەسوپاى عێراق و ژمارەیەکى زۆر ئۆتۆمبێلى لەگەڵدا بووە سوربووە لەسەر ئەوەى هەموویان بچنە بارەگاکەوە، پاسەوانەکانیش تەنها رێگەیان بە بوک و زاواکە داوە.

 

نەجات محەمەد باسى لەوەشکرد، بەهۆى ئەوەوە دەمەقاڵە دروستبووە و شەڕى لێکەوتوە، سێ پێشمەرگەى پاسەوانى مەکتەبی سیاسی برینداربوون، بەڵام برینەکانیان بەفیشەک نەبووە.

 

ئەوەشى خستەڕوو کێشەکە کۆتایی هاتووە و چارەسەر بووە، پێشمەرگەکانیش سکاڵایان تۆمارکردووە.