گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راوێژکارێکى سەدر مشتومڕەکانى لەبارەى بایکۆتى هەڵبژاردن یەکلاییکردەوە

2021.08.06 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
راوێژکارێکى سەدر مشتومڕەکانى لەبارەى بایکۆتى هەڵبژاردن یەکلاییکردەوە

ناس کورد-

 

راوێژکارێکى موقتەدا سەدر رایگەیاند، بڕیارى کشانەوە لەبەشداریکردن لە هەڵبژاردن بنبڕە و پاشەکشەى لێناکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن عەزارى لەبەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ هەینى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردەوە، بڕیارەکەى سەدر لەبارەى بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنى  10-10-2021 بڕیارێکى بنبڕ و یەلاکلاکەرەوەیە.

 

وتیشى "هیچ کەسێک لە رەوتى سەدر مافى ئەوەى نییە بانگەشە بۆ هیچ کاندیدێک بکات".

 

موقتەدا سەدر (15ى تەموزى 2021) لەمیانەى پێشکەشکردنى وتارێکى ڤیدیۆیدا ئاماژەى بەوە کرد کە بڕیارى داوە بەشدارى لە هەڵبژاردنى پێشوەختى عێراق نەکات کە بڕیارە لە مانگى 10ى ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.     

  

لەبەشێکى ترى وتارەکەیدا ڕێبەرى ڕەوتى سەدر، کشانەوەى وەزیرەکانى رەوتەکەى لە حکومەتى عێراق راگەیاند هی ئێستا و هی حكومەتی ئایندە و ئاماژەى بە بوونى پیلانگێڕییەک لەسەر عێراق کرد و وتى " ئەوەى لە عێراق روودەدات پیلانێکە بۆ رەزیلکردنى عێراقییەکان".      

  

سەدر جگە لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كە حەمید غزی بەڕێوەی دەبات وەزارەتەكانی كارەبا و تەندروستیشی بەدەستەوە بووە، بەڵام خۆی و ڕەوتەكەی ڕەتیدەكەنەوە پەیوەندیان بەو وەزارەتانەوە هەبێت.