گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆخى کۆرۆنا لەسلێمانى؛ توشبووى زۆر و نەبوونى شوێن

2021.08.06 - 15:15
App store icon Play store icon Play store icon
دۆخى کۆرۆنا لەسلێمانى؛ توشبووى زۆر و نەبوونى شوێن

ناس کورد-

 

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستا ژمارەیەکی زۆری نەخۆش لە سەنتەرەکانی کۆرۆنا چارەسەر وەرئەگرن و بەهۆى زۆرى نەخۆشەوە زۆربەی کات هیچ شوێنێک نیه بۆ داخلکردنیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تەنها لە قاوشی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن ( نەخۆشخانەی جمهوریەكە ) زیاتر لە ۱٥۰ نەخۆش و  لە بەشی چاودێری وورد نزیکەی ۲۰ نەخۆشی لێیە،  زۆربەی زۆری ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، حاڵەتەکان ئەوەندە زۆرن کە زۆربەی کات هیچ شوێنێک نیه بۆ داخل کردنی ئەو نەخۆشانەی ئۆکسجینیان دائەبەزێ و پێویستیان بە داخلبوون هەیە، بۆیە بڕیاردراوە لەمڕۆوە نەخۆشخانەی سەرچناریش نەخۆشی کۆرۆنا وەربگرێت.

 

خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی تکا لە هاوڵاتییان دەکات بە بەستنی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین خۆیان بپارێزن، ئەو کەسانەی هەر نیشانەیەکی پەتا و هەڵامەت و کۆکەیان هەیە پێویستە زوو پشکنین بکەن و چارەسەری پێویست وەرگرن.