گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى دارایی عێراق باسى بودجە و نەوت و دۆلار دەکات

2021.08.06 - 13:52
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دارایی عێراق باسى بودجە و نەوت و دۆلار دەکات

ناس کورد-

 

وەزیرى دارایی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەى بودجەى 2022 کە چەند رۆژێک لەمەوبەر دەستیان بە ئامادەکردنى کردووە چاکسازیی لەخۆدەگرێت و لە پڕۆژەکانى پێشوو جیاواز دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى عەلاوى ئەمڕۆ هەینى ئاماژەى بەوەکرد، هەوڵدەدەن پێش هەڵبژاردنى پێشوەختە پڕۆژەکە رەوانەى پەرلەمان بکەن، ئەوەش بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس.

 

وتیشى، بەدورى دەزانێت پڕۆژەکە پەسەند بکرێت لەبەر بەرزى ئاستى کورتهێنان تێیدا هاوشێوەى پڕۆژەى پێشوو.

 

عەلاوى رونیکردەوە، نرخى نەوت لە پڕۆژەى نوێدا بە 50 دۆلار دادەنرێت و قابیلى گۆڕانکارییە.

 

ئەوەشى خستەڕوو، دۆخى دارایی عێراق رووى لە باشبوون کردووە بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و گۆڕانکاریی لە نرخى دراودا.