گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ئایا وەستانی خوێندکاران بەپێی ڕیزبەندی بووە وەک ئەوەى وەزارەتى پەروەردە دەیڵێت؟

2019.06.24 - 16:42
ئایا وەستانی خوێندکاران بەپێی ڕیزبەندی بووە وەک ئەوەى وەزارەتى پەروەردە دەیڵێت؟
ناس کورد- گۆڕینی شوێنێ خوێندکارێکى باڵاپۆش لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان کاردانەوەیەکى فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا، وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت بۆ ڕێککردنەوەى ڕیزبەندی خوێندکارەکان ئەو کارە کراوە، بەڵام لە بەدواداچوونێکى ناس کورددا دەردەکەوێت کە وەستانی خوێندکاران بەپێی ڕێزبەندی نەبووە. هەرزوو وەزارەتى پەروەردە ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بردنەدواوەى ئەو قوتابییە هیچ پەیوەندى بە باڵاپۆشییەکەیەوە نەبووە، بەڵکو لە ڕێکخستنى یەکەم و دووەم و سێیەمەکانى ئاستى هەرێم و لە چوارچێوەى ڕیزبەندى، داوا لە سێیەمەکان کراوە بچنە پشتەوە و دووەمەکان لە ڕێزى دووەم و یەکەمەکانیش لە پێشەوە بووەستن، ئەم قوتابییەش ئاستى دووەمى بە دەست هێنا بوو، بۆیە برایە ڕیزی دووەم." وەزارەتى پەروەردە لە لە ڕونکردنەوەکەدا دەڵێت، "ئەگەر ئێمە هەر نیەتێکى دیکەمان هەبوایە ئەوا هەر لە سەرەتاو بە مەرج بانگهێشتمان دەکرد." https://www.youtube.com/watch?v=3yhNdUQe8RM بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانى ناس کورد دەردەکەوێت کە لە وەستانی خوێندکارەکاندا بە هیچ شێوەیەک ڕێزبەندی یەکەم و دووەم و سێیەم ڕەچاو نەکراوە، بۆ نمونە ئەو سێ خوێندکارەى لە پۆلەکانى 12ی وێژەیی و زانستی و پۆلی 9ی بنەڕەتی پلەى یەکەمیان لە ئاستی کوردستان بەدەستهێناوە، لە ڕیزی سێیەمدان و خوێندکاریش هەیە، هاوشێوەى کچە باڵاپۆشەکە، پلەى سێیەمی هەیە کەچی لە ڕیزی یەکەمدایە. . بۆ نمونە، مەنسور قادر موحسین پلەى یەکەمی لە ئاستی پۆلی 12ی زانستی بەدەستهێناوە، بەڵام لە کۆتاییدا نایهێننە پێشەوە و مەنسور لە ڕیزی سێیەمدا دەمێنێتەوە، وێنەکە ببنە. . هاوشێوەى ئەوە، سەهەند سەرکەوت کە یەکەمی دوانزەى وێژەییە لە ڕیزی دواوەوە دەمێنێتەوە و ناهێنرێنە پێشەوە. . . هەروەها ئەنوا شێرزاد کە یەکەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییە لە ڕیزی دواوەوە دەمێنێتەوە و ناهێنرێتە پێشەوە. تەنانەت ڕیزبەندییەکە بەپێی باڵاش نییە، بۆ نمونە چەند خوێندکارێکى باڵابەرزتر لە پێشەوەن لەکاتێکدا ئەنوا کە یەکەمی پۆلی نۆیەمە دیار نابێت لە وێنەکاندا. . . پێچەوانەى لێدوانی وەزارەتى پەروەردە، خوێندکار دالیا هاشم کە پلەى سێیەمی هێناوە لە ڕیزبەندییەکەدا لە سەرەتادا لە ڕیزی دواوەیە، بەڵام دواتر دەهێنرێتە پێشەوە بۆ ڕیزی یەکەم. .