گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى جیهانى ’’مەترسی راستەقینەى’’ راگەیاند

2021.08.06 - 10:22
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى جیهانى ’’مەترسی راستەقینەى’’ راگەیاند

ناس کورد-

بەرێوەبەرى گشتى رێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاند، مرۆڤایەتى لەمەترسی راستەقینەدایە بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆناوە، سەرەڕاى سەرکەوتویی پڕۆسەکانى وەرگرتنى ڤاکسین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیدروس ئەدهانوم لە لێدوانێکیدا کە لەسەر پێگەى فەرمى رێکخراوەکە بڵاوکراوەتەوە وتى "پێشکەوتنى گەورەمان بەدیهێناوە لەگەشەپێدانى ڤاکسین لەماوەیەکى پێوانەییدا، بەڵام جیهان ئێستا لە مەترسی راستەقینەدایە".

 

وتیشى "زیادبوونى ژمارەى توشبووان ئاماژەیە بۆ ئەوەى خەڵک وەستاون لە پابەندبوون بەرێنمایی خۆپارێزى و یەکسانى نییە لە کوتان بە ڤاکسین".