گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەڵگە و ژەهرخواردکردن’’...شاناز ئیبراهیم ئەحمەد قسەى نوێ لەسەر کێشەکانى یەکێتى دەکات

2021.08.06 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەڵگە و ژەهرخواردکردن’’...شاناز ئیبراهیم ئەحمەد قسەى نوێ لەسەر کێشەکانى یەکێتى دەکات

ناس کورد-

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی باس لە کێشەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی دەکات، دەڵێت ئەوەی ڕوویداوە کێشەی خێزانی نیـیە، بەڵکو کێشەیەکی حزبیـیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە دەنگی ئەمەریکاى راگەیاند "ئەوەی کە ڕوویداوە من ناتوانم بڵێم کە کێشەیەکی خانەوادەییە چونکە ئەو کێشەیە پەیوەندی بە دوو کەسایەتی ئەم هەرێمەوە هەیە، کە دوو کەسایەتی گشتین وە هەردووکیشیان هاوسەرۆکی حزبێکن کە ئەیخاتە چوارچێوەی کێشەیەکی حزبییەوە".

 

وتيشى " ڕاستە ئەو دوو کەسە خزمی یەکتری بوونە کە لەو ڕووەوە ئەکرێت تۆ بڵێیت خراوەتە چوارچێوەی عائیلەوییەوە، وە بە ڕەئی من هەر لە سەرەتاوە هەڵەبوو کە بە ناوی کێشەی عائیلەوی ناوی لێبنرێت چونکە کێشەکە زیاتر پەیوەندی بە حزبەکەمانەوە هەبوو.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى ئەوەى گوایە ئەندازیاری لادانی لاهور جەنگییە دەڵێت "من زۆر پێکەنینم بەو مەوزوعە دێت. زۆر کەس باس لەوە دەکات و زۆر کەسیش دەیخاتە چوارچێوەی کودەتاوە و نازانم لەم قسانەی کە دەکرێت لەمبەر و لەوبەردا، من خۆم کارگێری ئەم حزبەم وە لە پلەیەکی زۆر بەرزدام وە هیچ وەختێکیش تموحی ئەوەم نەبووە کە شەخسی یەکەم بم".

 

دەشڵێت "ئەگەر پلانەکەش یا هەر شتێک کە ئەو خەڵکە باسی لێوە دەکات، ئیتر بە هەر چ ناوێک ناوی دەبات بۆ ئەوە بێت کە پلەی خوشکەزاکانی خۆم بەرز بکەمەوە و بیانکەم بە شەخسی یەکەم بە ڕاستی ئەوان هەردووکیان شەخسی یەکەمن لە حکومەتدا پلەی لەوە بەرزترمان نیـیە هەتاوەکو هەوڵبدەم خوشکەزایەکم پلەکەی لەوە بەرزتربێت، لە حزبیشدا پلەی لەوە بەرزترمان نەبووە کە هەوڵی بەرزکردنەوەی پلەی بافڵی بۆ بدەم".

 

هەروەها لەبارەى تۆمەتەکانى سەر لاهور جەنگى کە ئەگەر سەلمێنراون بۆچی تا ئێستا بڵاوناکرێنەوە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتى "هەندێکی من دەتوانم بڵێم بەڵێ بەڵگە هەیە، بەڵێ بەڵگەکان هەمووی ئامادەن، هەندێک لەو بەڵگانە و ئەو هەڵوێستانەی کە دەبێت بەرامبەر بەو تۆمەتە وەکو کە خۆتان دەڵێن ئەو تۆماتانەی خەڵک باسی دەکات، ئەوە دەبێت لە ڕووی یاساییەوە ڕووبەڕووی یاسا بکرێتەوە".

 

 "بۆ مەسەلەی ژەهر خواردنی بافڵ من ناتوانم ئینکاری ئەوە بکەم کە ئەو کارە نەکراوە، بەڵێ کراوە، وە ئەوەش کارێکی زۆر زۆر ناشرین بوو، نە ئەبوایە هەرگیز هیچ کەسێک لەم سەدەیەدا لە ساڵی 2021 دا پەنا بەرێتە بەر ئەو شێوازی لەناوبردنی ڕکابەرەکەی یان براکەی یان ئامۆزاکەی یان هاوسەرۆکەکەی خۆی، ئەوە کارێکی زۆر زۆر نا بەجێ بوو".

 

بەوتەى شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، هەموو ئەو بەڵگانە دەبرێنە بەردەمی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، هەروەها ئەوانەشی کە پەیوەندی بە زەوی و موڵک و ماڵ و سەروەت و سامانی ئەم میللەتەوە هەیە، ڕووبەڕووی دادگا دەو لە ڕووی یاساییەوە یەکلادەکرێنەوە.