ناس كورد-
وەزارەتى وەرزش و لاوانى عێراق ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن کازم ساهیر داواى لێبوردنى کردبێت بۆ ئامادەبوونى لە مەراسیمى کردنەوەى پاڵەوانێتى کەنداو لە کۆتایی ئەمساڵدا لەبەسرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، هێشتا هیچ وەڵامێکى پێنەگەیشتووە لەو هونەرمەندەوە لەبارەى ئەو داوایەى ئاڕاستەیکراوە بۆ ئامادەبوون لەو مەراسیمە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، قسەکردن لەسەر ئەو مەراسیمە هێشتا زووە چونکە هێشتا ماوەیەکى زۆر ماوە بۆ ئەنجامدانى.