گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەتۆمەتی فرۆشتنی منداڵ پۆلیس ژنێکی دەستگیر کرد

2021.08.05 - 23:52
App store icon Play store icon Play store icon
بەتۆمەتی فرۆشتنی منداڵ پۆلیس ژنێکی دەستگیر کرد

ناس کورد-

لە ناوچەی کەرخی بەغدا ژنێک بەتۆمەتی فرۆشتنی منداڵێک بە کەسێکی نەناسراو دەستگیرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکان لە ناوچەی کەرخی بەغدا (پێنجشەممە 5ی ئابی 2021) رایگەیاند، بەتۆمەتی فرۆشتنی منداڵێک بە کەسێکی نەناسراو ئافرەتیکیان دەستگیرکردووە بە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها تۆمەتبارێکمان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاکردنەوەی وێنەی تایبەتی لە ئافرەتێک کردووە." 

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "تۆمەتبارەکە دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردووە ئەگەر پارەی پێ نەدات، بەڵام کچەکە پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و لە بۆسەیەکدا تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە." 

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەردوو تۆمەتبار دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بە پێی مادەی شەشی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤ ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر ."