گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرنامەی ماڵی تاڵەبانی چییە؟

ڕاپۆرتێک: سەرکردە دێرینەکانی یەکیتی کەوتوونەتە جموجوڵ

2021.08.05 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک: سەرکردە دێرینەکانی یەکیتی کەوتوونەتە جموجوڵ

ناس کورد- 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک، لەدوای کێشەکانی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی سەرکردە دێرینەکانی ئەو حزبە کەوتوونەتە جموجوڵ و پەیوەندیکردن پێکەوە، بۆ ئەوەی سود لە دۆخی ئێستای یەکێتی وەربگرن و ڕۆڵ پەیدا بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتێکدا دەنگی ئەمەریکا (پێنجشەممە 5ی ئابی 2021) لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، " جموجۆڵ و پەیوەندی گرتنی سەرکردە دێرینەکان بە ئاشکرا هەستی پێدەکرێت، بەشێوەیەک ئەوان دەیانەوێت، سود لە دۆخی ئێستای یەکێتی وەربگرن و ڕۆڵ پەیدا بکەنەوە، وەک خەتی سێیەم." 

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، " سەرکردە دێرینەکانی یەکێتی لە کۆنگرەی پێشووی حیزبەکەیاندا لاوازکران و ئۆباڵی لاوازبوونیشیان خستە ئەستۆی لاهور شێخ جەنگی، بەو پێیەی ئەوکات باڵادەستبوو بەسەر کەشی کۆنگرەدا، بەڵام لە ئێستادا و لەغیابی ئەودا، دەیانەوێت ڕۆڵ پەیدا بکەنەوە." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، " ڕەنگە ڕۆڵ بدرێتەوە بە بەشێک لە سەرکردە دێرینەکان، بەڵام جارێکی تر خانەوادەی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی، ڕێگە نادەن کەس هاوشێوەی خۆیان، بگاتە لوتکەی دەسەڵاتی حیزبی." 

 

محەمەد وەتمان، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی و یەکێک لەفەرماندە دێرینەکانی ئەو حیزبە ڕایگەیاندووە، "کۆنگرەی پێشوو گەر شەرعی بووبێت یان ناشەرعی، تازە 124 کەس بۆ سەرکردایەتی هەڵبژێردراون و هاتوونەتە مەیدان، ئێستا هیچ ڕێگایەکی شەرعی نیە، بۆ زیاتر هاتنە پێشەوەیان."



پێشیوایە، "کۆمیتەیەکی بەڕێوەبردن بۆ ماوەی ساڵێک بۆ یەکێتی پێکبهێنرێت، تا کێشەی نێوان کاک بافڵ و کاک لاهور کۆتایی دێت، ئەوان کەس و کارو ئامۆزای یەکترن، باشترە ڕێکبکەون و دەست نەکێشنە گیانی یەکتری."

 

بەوتەی ئەو سەرچاوانە، هەرچەندە بافڵ تاڵەبانی هێشتا پێداگرە لەسەر ڕۆیشتنە دەرەوەی لاهور شێخ جەنگی، بەڵام جەختیان کردووەتەوە، "یەکێتی لەبەردەم هەڵبژاردندایە، دۆخەکەش هەستیارە، نایانەوێت پشێوی ڕووبدات، بۆیە دەبێت بیر لە کارت و ڕێوشوێنی تر بکرێتەوە."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێکی نوێ لە بافڵ تاڵەبانییەوە لەبارەی گۆڕانکارییەکان

 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: راپۆرتێکى ئەمریکى باسى ’’ژەهر خواردکردنى’’ بافڵ تاڵەبانى دەکات

 

 

بارودۆخی یەكێتیی لەپاش 8 تەمموز  

 

ئێوارەی 8 تەمموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی  هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریان گۆڕی كە یەكەمیان كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی و ئەویتریان پۆلاد جەنگی بوو، بەدوای ئەوەشدا بافڵ تاڵەبانی دەستی گرت بەسەر دەزگا میدیایی و حزبییەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكەیتری یەكێتی و پرۆسەكەش لەمیدیای ئەم حیزبەوە ناونرا "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو" و گەیشتە دەركردنی فرمانی گرتن بۆ لاهور شێخ جەنگی و دووان لە براكانی و هەندێك لە بەرپرسە نزیكەكانی.     

  

میدیا فەرمی و نیمچە فەرمییەكانیتری یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی پێداگرن لەسەر ئەوەی بازنەی دەوروبەری لاهور جەنگی و دووان لە براكانی هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی قاچاخچێتی و پارە سپیكردنەوە و داگیركردنی زەوی و بەكارهێنانی هێزە ئەمنییەكانیان بوون بۆ مەرامی شەخسی لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی، لە بەرامبەریشدا لاهور شێخ جەنگی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی بەرامبەری كراوە پیلانگێڕی توركیا و پارتییە و هۆكارەكەشی هاوكاریكردنی بووە بۆ رۆژئاوای كوردستان و هەوڵدانی بووە بۆ گۆڕینی باڵانسی هێز لەنێوان پارتی و یەكێتی.