گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فەرمانى دەستبەکاربوون بۆ ژمارەیەک سەرۆکی زانکۆ دەرچوو

2021.08.05 - 18:54
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانى دەستبەکاربوون بۆ ژمارەیەک سەرۆکی زانکۆ دەرچوو

ناس کورد- 

لە ڕێوڕەسمێکدا وەزیرى خوێندنى باڵای حکومەتی هەرێم فەرمانى دەستبەکاربوونى ژمارەیەک سەرۆک زانکۆى واژۆ کرد. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا (پێنجشەممە 5ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە هەریەک لە (د. داود سلێمان ئەتروشى) وەک سەرۆکى زانکۆى دهۆک، (د. نورالدین اسماعیل اللە قولى) وەک سەرۆکى زانکۆى هەولێری پزیشکى، (د. ئارى عادل عبدالقادر) وەک سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک، (د. ئاریانا خالص جواد) وەک سەرۆکى ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان، (د. ناظم سلێمان عبدالعزیز) وەک سەرۆکى زانکۆى زاخۆ و (د. شێروان شریف قرطاس) وەک سەرۆکى زانکۆى سۆران فەرمانى دەستبەکاربونیان واژۆ کرا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پرۆسەى دانان و دامەزراندنى سەرۆک زانکۆکان (دواى ڕاگەیاندن و پێشکەشکردنى سى ڤى و ئەنجامدانى چاوپێکەوتن) بووە لەلایەن وەزارەت و ئەویش بە لەبەر چاوگرتنى ئەو مەرج و پێوەرە زانستى و ئەکادیمیانەى کە یاساى وەزارەت دیاريى کردووە." 

 

ئەوەش هاتووە، د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وێڕاى پیرۆزبایى گەرم و هیواى سەرکەوتن بۆ سەرۆک زانکۆ تازەکان، رۆڵى سەرۆک زانکۆکانى پیشووى لە چەند ساڵى رابردووى کارکردندا بەرز نرخاند. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا و لەمیانى پێشکەشکردنى چەند وتەیەکى جیادا هەریەک لە سەرۆک زانکۆ تازەکان، بەڵێنیان بۆ وەزارەت دوپاتکردەوە کار بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانکۆکانیان و پێشخستنى بوارى ئەکادیمى لە هەرێمى کوردستان بکەن.

May be an image of 7 people, people standing, suit and indoor

May be an image of 1 person, standing, suit, flower and indoor

May be an image of 2 people, people standing, suit and indoor

May be an image of 2 people, people standing, flower and indoor

May be an image of 2 people, people standing, flower and indoor

May be an image of 2 people, suit and indoor

 

May be an image of 1 person, standing, flower and indoor

May be an image of 1 person, standing and indoor