گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارێزگاری کەرکوک و بەرەی تورکمانی هەڵمەتێکی کۆمەک کۆکردنەوە بۆ زیانلێکەوتووانی تورکیا ڕێکدەخەن

2021.08.05 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگاری کەرکوک و بەرەی تورکمانی هەڵمەتێکی کۆمەک کۆکردنەوە بۆ زیانلێکەوتووانی تورکیا ڕێکدەخەن

ناس کورد- 

بەگوێرەی نوسراوێکی ڕاکان سەعید، پارێزگاری کەرکوک، ئیدارەی پارێزگاکە بە هاوکاری بەرەی تورکمانی هەڵمەتێکی کۆمەک کۆکردنەوە بۆ زیانلێکەوتووانی ئاگری دارستانەکانی تورکیا ڕێکدەخەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوەکەی پارێزگاری کەرکوکدا کە (پێنجشەممە 5ی ئابی 2021) ئاڕاستەی هەریەک لە ژووری بازرگانی، یەکێتی بەڵێندەران ڕێکخراوە مرۆییەکان و سەندیکای پزیشکان کراوە، تیایدا هاتووە، "پارێزگاری کەرکوک و بەرەی تورکمانی هەڵمەتێک ڕێکدەخەن بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی ئاگری دارستانەکانی تورکیا." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئیدارەی کەرکوک بە هاوکاری بەرەی تورکمانی هەلمەتەکە ڕێکدەخەن و هاوکاری کۆدەکەنەوە و بەزووترین کات دەیگەیەننە ئەو ناوچانەی کە توشی زیان بوونەتەوە. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵمەتەکە وەک هەنگاوێکی هاوسۆزییە بۆ هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و تورکیا و گەلی هەردوو ولات لە قەیرانە مرۆییەکاندا. 

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاگر لە بەشێکی زۆر لە دارستانەکانی تورکیا کەوتووەتەوە و لەئێستادا ئاگرەکە تەشەنەی کردووە بۆ ئەو ناوچانەی کە شوێنی نیشتەجێبوونن و تائێستا بەتەواوی کۆنتڕۆڵ نەکراوە. 

 

me_ga.php?id=4341