گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانێک لە قوباد تاڵەبانییەوە

قوباد تاڵەبانی فەرمانێکی دیکەی لەبارەی سلێمانییەوە دەرکرد

2021.08.05 - 16:36
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی فەرمانێکی دیکەی لەبارەی سلێمانییەوە دەرکرد

ناس کورد- 

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە‌ سە‌ر راسپاردە‌ و فە‌رمانی  جێگری سە‌رۆكی حكوتی  ھە‌رێمی كوردستان   جوانكاری بۆ شاری سلێمانی  ئە‌نجام دە‌دریت و لەدوای تەواوبوونی پڕۆژەکە شارەکە سیمایەکی جوانتری دەبێت.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی (پێنجشەممە 5ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، " بە‌فە‌ر مانی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی  ھە‌رێمی كوردستان،  دە‌ست كراوە‌ بە‌ جوان كردن و نۆژە‌نكردنە‌‌وە‌ی شە‌قامە‌كان و شارە‌وانیی سلێمانی  لە‌ھە‌ڵمە‌تیكدا ھە‌ستاوە‌ بە‌ تازە‌كردنە‌وە‌ی  بۆیاخی  كرپستۆنی شە‌قامە‌كان  لە‌شە‌قامی بازنە‌یی  مە‌لیك محمود كە‌ تە‌واوی  شە‌قامە‌كە‌ دە‌گریتە‌وە‌، لە‌گە‌ل پاكردنە‌وە‌ی شە‌قام و بلوارە‌كان و چاكردنە‌وە‌ی نافورە‌كان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھە‌رلە‌سە‌ر ڕاسپاردە‌ی سە‌رۆكی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان سە‌رجە‌م سە‌وزای شە‌قام و بلوارە‌كان سە‌وزدە‌كرینە‌وە‌‌." 

 

ئەوەش هاتووە، "بۆردی بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی  باخچە‌كان ھە‌ستاون بە‌ناشتنی  (نە‌مام و دار) لە‌شە‌قامی دە‌روازە‌ی شاری سلێمانی  بە‌پێی ئە‌و دەرخستە‌ی بۆی كراوە‌ سە‌جە‌م ئە‌ودارانە‌ی وشك بووە (‌ دار و نە‌مامی) تازە‌ لە‌شوینی دە‌نیژریت." 

 

شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، "ئە‌و جوانكارییە‌ی كە‌ بۆ شاری سلێمانی ئە‌نجام دە‌ریت سە‌رجە‌م شە‌قامە‌ سە‌ركییە‌‌كان دە‌گریتە‌وە‌، ھە‌ر لە‌ شە‌قامی  تاسلوجە - سلێمانی تا ناوشاری سلێمانی  و بە‌تە‌واو بونی ئە‌م پرۆژە‌یە‌  سلێمانی سیمایە‌كی جوانی دە‌بیت." 

 

May be an image of one or more people, people standing, tree and road

May be an image of tree and road

May be an image of 2 people, people standing, tree and outdoors

May be an image of one or more people, people standing and outdoors

May be an image of road

May be an image of road

May be an image of standing, road and tree

May be an image of 1 person, standing, street, tree and road

May be an image of road and street

May be an image of car, street and road

May be an image of road, sky, tree and street